ئەپڵ
26, کانوونی دووەم 2019
ئەپڵ 7 مۆدێلی نوێی ئایپادی لە EEC تۆمار کرد

پڕوپاگەندەکان بەردەوامییان هەیە سەبارەت بە ئایپادە نوێیەکانی ئەمساڵی ئەپڵ، وەکو لە پێشوودا ئاماژەمان پێکردبوو کە ئەپڵ بەنیازە 2 ئاپیادی نوێ لە ئەمساڵدا بەردەست بکات. ئەپڵ 2 ئاپیادە نوێیەکەی لە داتابەیسی لیژنەی دارایی ئۆراسی (Eurasian Economic Commission) بە 7 مۆدێلی جیاواز تۆمار کرد.
ئەو 7 مۆدێلەی 2 ئاپیادە نوێیەکە کە ئەپڵ لە داتابەیسەکەی Eurasian Economic Commission ـدا تۆماری کردوون بریتین لە ؛ A2123 ، A2124 A2126 ، A2153 ، A2154 ، A2133 ، A2152.
ئەم 7 ژمارە مۆدێلە 2 ئایپادە نوێیەکە پێکدەهێنن کە جۆری وایفای و بە سیمکارتیان تێدایە، هەروەها هیچکام لە ئایپادەکان خاوەن ناسێنەرەوەی دەمووچاو Face iD نین.
بە پێی دواین پڕوپاگەندەکان، ئەپڵ لە مانگی 3 ـی ئەمساڵدا نەوەی پێنجەمی زنجیرەی iPad Mini و ئایپادێکی 9.7 یاخود 10 ئینجی نمایش دەکات.
لە پێشوودا ئامێرەکانی ئایپاد و ئایپاد پڕۆیەکان و ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس و ئەپڵ واچ ٢ و ٤، هەروەها AirPods و مۆدێلەکانی 2018 ـی ماکبووک پڕۆ لە لایەن لیژنەی دارایی ئۆراسی (Eurasian Economic Commission) ـەوە تۆمار کراون.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.