10
هەواڵ 28, كانونی دووه‌م 2019

دزەپێکردنی وێنە و تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Nokia 1 Plus

لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە دەستپێکی کۆنگرەی جیهانی مۆبایلەکان MWC 2019 و هەروەها دڵنیابوونەوەش لەوەی کۆمپانیای نۆکیا بوونی دەبێت لەم کۆنگرەیە هەر بۆیە ئەگەرێکی گەورە هەیە بینەری ڕاگەیاندنی مۆبایلی نوێ ببین لە لایەن کۆمپانیای نۆکیاوە، لە ماوەی ڕابردووشدا چەند وێنەیەکی فەرمی بانگەشەی مۆبایلی Nokia 9 PureView بڵاوکرایەوە و وا دیارە مۆبایلەکە دەبینین لە کۆنگرەکەدا، بەڵام لەوانەیە بێجگە لە مۆبایلی Nokia 9 PureView مۆبایلی دیکەش ببینین لە کۆنگرەکەدا.

هەر لەم بارەیەشەوە ئەمڕۆ وێنەی مۆبایلی Nokia 1 Plus دزەپێکرا، لە وێنەکەدا دەردەکەوێت مۆبایلەکە خاوەنی چوارچێوەیەکی تا ڕادەیەک دیار و گەورەیە لە ڕووکاری پێشەوە، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئەوا زانیاری زۆر کەم لەم بارەیەوە دزەپێکراوە وەک ئەوەی ڕوونمای مۆبایلەکە بە ڕوونی 480×960 پێکسڵ دەبێت و کاردەکات بە پڕۆسێسەرێکی چوار ناوکی لە جۆری MediaTek MT6739WW بە خێرایی 1.5 گێگاهێرتز لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 1 گێگابایت و پڕۆسێسەرێکی گرافیکی لە جۆری Imagination Tech PowerVR GE8100.

هەروەها وا دیارە سیستمی ئەندرۆید پای 9.0 گۆو پێشووتر لەسەر مۆبایلەکە جێگیر دەکرێت، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی مۆبایلەکە وەک توانستی پاتری و کامێرا و نرخ و ڕەنگ ئەوا هیچ زانیاریەکی دیکە لە بارەیانەوە نییە بەڵام پێدەچێت کۆمپانیای نۆکیا مۆبایلەکە لە کۆنگرەی MWCـی تایبەت بە مۆبایلەکان ڕابگەیەنێت و نرخیشی نزیک 100$ دۆلارێک بێت.

تاگەکان Nokia 1 Plus
بۆچونی تۆ