گەرمترین

ڕەنگە مۆبایلی Nokia 9 PureView لە کۆنگرەی MWC ـدا نمایش بکرێت

نزیک دەبینەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی MWC، هەر بەم بۆنەیەوە چەند وێنەیەکی فەرمی بانگەشەی مۆبایلەکە لە لایەن سەرچاوەیەکی نەناسراوەوە دزەیان کردووە کە پشتڕاستی دەکاتەوە مۆبایلی Nokia 9 PureView لە کۆنگرەکەدا نمایش دەکرێت.

جریوەیەک لە لایەن بەڕێوەبەری بەرھەمی کۆمپانیای نۆکیا Juho Sarvikas ـەوە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆیانە ئاماژە بە نمایشکردنی مۆبایلە 5 کامێراکەیان دەکات لە ڕێکەوتی 24 ـی مانگی داهاتوو و لە کۆنگرەی MWC ـدا.

هەروەها چەند وێنەیەکی فەرمی بانگەشەی مۆبایلەکە دزەیان کردووە، بە هەمان شێوە ئاماژە بە ڕێکەوتی 24 ـی مانگی داهاتوو دەدات. بەڵام ئەوەی نامۆیە دەرکەوتنی 4 کامێرای مۆبایلەکەیە لە وێنە فەرمییەکان، لە کاتێکدا پێشووتر چەندان وێنەی دزەپێکراو جەختیان دەکردووە کە مۆبایلەکەی نۆکیا خاوەن 5 هاوێنەی کامێرا دەبێت لە پشتەوە.

بە پێی زانیارییە دزەپێکراوەکانی ڕابردوو، مۆبایلە 5 کامێراییەکەی نۆکیا خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆر دەبێت لەسەر ڕوونماکەی، هەروەها خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 845 و ڕامێک بە فراوانی 6 گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 128 گێگابایت دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە پشتگیری لە بارگاویکەری بێوایەر دەکات و نۆچ لەسەر ڕوونماکەیدا بوونی نابێت و بە سیستەمی Android 9 Pie کار دەکات.

کۆنگرەی جیهانی مۆبایل MWC 2019 وا بڕیارە لە 25 ـی مانگی داهاتووەوە لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا دەستپێبکات و 3 ڕۆژ دەخایەنێت، کە تێیدا چەندان بەرهەمی نوێی مۆبایل لە لایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکان نمایش دەکرێت.

سەرچاوە :

Android Police

28 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
425