هەواڵ

تەنها لە ماوەی 8 کاتژمێردا ملیۆنێک بەکارهێنەر یاری Apex Legendsـیان تاقیکردەوە

ستۆدیۆی Respawn Entertainment بە فەرمی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند یاری Apex Legends ڕێژەی داگرتنی یەک ملیۆن بەکارهێنەری تێپەڕاند، لە ماوەی ڕابردوودا یاری Apex Legends بە بوونی دۆخی باتڵ ڕۆیاڵ و بە خۆڕایی ڕاگەیەنرا بۆ سەکۆی یاریەکان و بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، یاریەکە تێهەڵکێشی نێوان Overwatch و Titanfallـە و بە شێوازێکی ناوازەش پێشکەشکراوە، بێگومان زۆرێک لە یاریکەرانیش بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی تاقیکردنەوەی ئەم یاریەیان دەکرد.

بە شێوەیەک لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕاگەیاندنی یاریەکەدا و دیاریکراوتر لە ماوەی تەنها 8 کاتژمێردا ملیۆنێک بەکارهێنەر یاریەکەیان داگرت، تۆی خوێنەریش لەم بابەتەوە دەتوانیت ئاشنا ببیت بە یاریەکە (فەرمی:- ڕاگەیاندنی یاری باتڵ ڕۆیاڵی Apex Legends بە خۆڕایی) هەروەها لەم بابەتەشەوە زانیاری پێویستت دەست دەکەوێت لە بارەی تایبەتمەندی پێویست بۆ کارکردنی یاریەکە لەسەر کۆمپیوتەرەکان (ڕاگەیاندنی پێداویستیەکانی کارپێکردنی یاری Apex Legends بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر).

Apex Legends لە ئێستادا بەردەستە بۆ هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و بە دڵنیایەوە بۆ کۆمپیوتەریش بە خۆڕایی.

6 شوبات، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
726