سیدیا
18, شوبات 2019
نوێترین تویکەکانی جەیڵبرەیک لە هەفتەی ڕابردوودا

بەردەستکردنی تویکەکانی جەیڵبرەیک لە لایەن گەشەپێدەرانەوە بەردەوامییان هەیە. لە هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک تویک بەردەست کرابوون کە شایەنی ناساندنن بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن.
کرداری زیاتر دەدات بە بیستۆکی AirPods ـەکەت، لە ڕێگای ئەم تویکەوە دەتوانیت بە دوو جار پەنجە دان لە بیستۆکەکەت کردارەکانی کاراکردنی سیری، وەستاندن و کارپێکردنی میوزیک، پاش خستن و پێش خستنی میوزیکەکان ئەنجام بدەیت.
بە خۆڕایی لە سۆرسی BigBoss(سۆرسی بنەڕەتی).
بە پەنجە خستن لە ئایکۆنی بلوتوسی ستاتوس باڕی ئایفۆنەکەت، دەتوانیت ڕێژەی وزەی پاتری ئەو ئامێرە ببینیت کە بە بلوتوسیت پەیوەستی ئایفۆنەکەتت کردووە.

بە خۆڕایی لە سۆرسی Nepeta.
هەندێک جار بە هەڵە تابی پەڕگەیەک لە سەفاری دەسڕیتەوە. ئەم تویکە سڕینەوەی کرداری ئەو تابەت بۆ لا دەبات کە ناتەوێت بیسڕیتەوە تاوەکو ئەو کاتەی کە خۆت دەتەوێت.
بە خۆڕایی لە سۆرسی BigBoss(سۆرسی بنەڕەتی).
- AlbumHider: لابردنی وێنەی ئەلبومەکان لە ئەپی Photos.

بە خۆڕایی لە سۆرسی julioverne’s Repo.
- Appstore No History: سڕینەوەی مێژووی گەڕانەکانی نێو Appstore. (بە خۆڕایی لە سۆرسی julioverne’s Repo)
- HideStoryProgressSegment: سڕینەوەی هێڵی سپی سەر ستۆرییەکان لە نێو ئەپی Facebook.

بە خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek.
- NoMailRotate: سڕینەوەی باری خوارکردنەوە لە نێو ئەپی Mail. (بە خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek)
- ShazAnimTagLESS: سڕینەوەی جوڵەکانی نێو ئەپی Shazam. (بە خۆڕایی لە سۆرسی BigBoss)
- WorkFFS: نایەڵێت چیدیکە ئەپەکان لە ناکاو دابخرێنەوە. (بە خۆڕایی لە سۆرسی Packix)
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.