گەرمترین 19, شوبات 2019

ڕێکەوتی نمایشکردنی هواوەی P30 ئاشکرا کرا

هواوەی لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەی P. دوێنێ چەند زانیارییەکی مۆبایلەکە دزەیان پێکرا. بە ئاشکراکردنی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە لە لایەن هواوەییەوە، دووبارە باسەکان لەسەر مۆبایلەکە گەرمتر بوونەوە.

کۆمپانیای هواوەی لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستەگرام ڕێکەوتی 26 ـی مانگی داهاتووی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی بۆنەیەکی تایبەت بە نمایشکردنی نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەی P بە ناوی P30. هەروەک لە پۆستەکەی هواوەیدا هاتووە، کۆمپانیاکە ئاماژەی بە شوێنی بەڕێوەچوونی داوە کە شاری پاریسە لە وڵاتی فەڕەنسا. بۆنەکەی هواوەی لە ژێر ناوی RewriteTheRules (نووسینەوەی یاساکان) ـە.

بە پێی پڕوپاگەندە و زانیارییە دزەپێکراوەکانی پێشوو تر بێت، 2 جۆر لە مۆبایلەکە بەردەست دەکرێت و هەردووکیان خاوەنی ڕوونمایەک دەبن بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ. مۆبایلەکە خاوەن 3 هاوێنەی کامێرا دەبێت لە پشتەوە و سەرەکییەکەیان ڕوونی 40 مێگاپێکسڵ دەبێت بە توانای نزیککردنەوە بۆ 5 ئەوەندە و کامێرایەکیش لە پێشەوە(سێڵفی) بە ڕوونی 24 مێگاپێکسڵ و لەسەر نۆچی دڵۆپەیی سەر ڕوونمای مۆبایلەکە جێگیر دەکرێت. هەروەها خاوەن پڕۆسێسەری جۆری Kirin 980 دەبێت لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی 6 گێگابایت و سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید پای 9.0 ـی لەسەر جێگیر دەکرێت.huawei p30 pro leak

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ