سامسۆنگ 20, شوبات 2019

کاتی نمایشکردنی گالەکسی S10 بە کاتی پایتەختی هەرێمی کوردستان

کەمتر لە 24 کاتژمێر ماوە بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەی Unpacked لە لایەن سامسۆنگەوە بۆ نمایشکردنی نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەی S ـی گالەکسی و یەکەمین مۆبایلی چەماوەی کۆمپانیاکە.

کۆنگرەکەی سامسۆنگ ئەمشەو (20 ـی 2) لە هۆڵی Bill Graham Civic Auditorium ـی شاری سان فرانسیسکۆی ویلایەتی کاڵیفۆڕنیای ئەمریکا بەڕێوە دەچێت لە کاتژمێر 10:00 ـی شەو بە کاتی هەولێری پایتەخت. کۆنگرەکەی سامسۆنگ تایبەت دەبێت بە نمایشکردنی دەیەمین نەوەی زنجیرەی S ـی گالەکسی و یەکەمین مۆبایلی چەماوەیی کۆمپانیاکە.

لە پێشووتردا پڕوپاگەندە و زانیارییە دزەپێکراوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە گالەکسی S10 لە 3 جۆر پێکدێن و تەواوی تایبەتمەندییەکانیان دزەیان پێکرا. هەرچی دەربارەی مۆبایلە چەماوەییەکەی کۆمپانیاکەیە، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی دزەپێکراومان دەربارەی لەبەر دەستتدا نییە.

هاوشێوەی کۆنگرە جیا جیاکانی پێشووتر، کەی ئای تی ئێن ئەمشەو کۆنگرەکە بە زمانی کوردی ڕووماڵ دەکات لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک. هەروەها دوا بە دوای تەواوبوونی کۆنگرەکە، بە بابەتێک گرنگترین ڕاگەیەندراوەکانی کۆنگرەکە دەخەینە بەر دەستتان. ئەمشەو چاوتان لەسەر پەڕەی فەیسبووکی کەی ئای تی ئێن ببێت!

بۆچونی تۆ