گەرمترین
20, شوبات 2019
ڤیڤۆ مۆبایلی Vivo V15 Pro ـی بە کامێرای پێشەوەی دەرکەوتەی 32 مێگاپێکسڵیەوە ڕاگەیاند

لە پێشوودا زانیارییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلی Vivo V15 Pro ـمان بڵاوکردەوە و ئاماژەمان بە کاتی بەردەستکردنی دابوو. ئەمڕۆ کۆمپانیاکە بە فەرمی مۆبایلەکەی ڕاگەیاند.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی بریتین لە:
- ڕوونما: قەبارە 6.39 ئینج بە ڕوونی +FHD لە جۆری Super AMOLED.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 675 AIE Octa-core.
- ڕام: 6 یان 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 گێگابایت (زیادکردن تاوەکو 256 لە ڕێگای microSD).
- هەستەوەری ئاسایشی: نەوەی پێنجەم لە هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ و لە جۆری دەرکەوتە(لە دەرەوەی ڕوونما).
- کامێرای پشتەوە: 3 کامێرا بە ڕوونی 48 و 8 و 5 مێگاپێکسڵ.
- کێش: 185 گرام.
- پاتری: 3.700 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- دەرچە: USB 2.0 (پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا).
- سیستەمی کارپێکەر: Funtouch OS 9 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
- ڕەنگ: شینی تێکەڵاو، سووری تێکەڵاو.
مۆبایلەکە بە نرخی دەستپێکی 407$ لە ڕێکەوتی 6 ـی مانگی داهاتووەوە لە بازاڕەکانی جیهان بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.