شاومی
20, شوبات 2019
شاومی مۆبایلی Mi 9 SE ـی بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 712 ـەوە ڕاگەیاند

دوا بە دوای نمایشکردنی هەر دوو مۆبایلی شاومی Mi 9 و Mi 9 Transparent Edition لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە چین، کۆمپانیاکە مۆبایلی Mi 9 SE ـیشی بە تایبەتمەندی کەمترەوە لە چاو Mi 9 و Mi 9 Transparent Edition ڕاگەیاند.
مەبەست لە ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە لە لایەن شاومییەوە بۆ ئەو کەسانەیە کە حەز بە مۆبایلی تایبەتمەندی بەرز یاخود حەز بە مۆبایلەکانی Mi 9 و Mi 9 Transparent Edition ناکەن.
گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە:
- ڕوونما: 5.97 لە جۆری AMOLED و تێکڕای دووری لە لاشەکەیەوە بە ڕێژەی 90.7% . نۆچ: جۆری دڵۆپەیی.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 712 ـی 10 نانۆمەتری.
- گرافیک: Adreno 616.
- کامێرای پشتەوە: خاوەن 3 کامێرا بە ڕوونی 48 و 8 و 13 مێگاپیکسڵ.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): بە ڕوونی 20 میگاپێکسڵ.
- ڕام: 6 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 7.45 ملیمەتر.
- کێش: 155 گرام.
- پاتری: 3.070 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- دەرچە: USB-C
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما.
- سیستەمی کارپێکەر: MIUI 10.2 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
- ڕەنگ: شینی دوو ڕەنگی، ئەرخەوانی دوو ڕەنگی، ڕەشی دوو ڕەنگی.
مۆبایلەکە بە نرخی 297$ تاوەکو 342$ (بە پێی جیاوازی قەبارەی بیرگە) لە ڕێکەوتی 26 ـی ئەم مانگەدا بەردەست دەکرێت لە چین و لە پاشان لە بازاڕی وڵاتانی دیکە بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.