شاومی
20, شوبات 2019
شاومی مۆبایلی Mi 9 و Mi 9 Transparent Edition ـی بە کامێرای 48 مێگاپێکسڵ و ڕامی 12 گێگابایتیەوە ڕاگەیاند

لە دوای کۆمەڵێک پڕوپاگەندە لەسەر مۆبایلی Mi 9 و بڵاوکردنەوەی هەندێک زانیاری کەم لەسەر مۆبایلەکە لە لایەن شاومییەوە، لە کۆتایدا و ئەمڕۆ شاومی بە فەرمی مۆبایلی Mi 9 و Mi 9 Transparent Edition ـی لە بۆنەیەکدا لە چین ڕاگەیاند.
مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.39 لە جۆری AMOLED و نۆچی دڵۆپەیی لەسەر ڕوونماکەی هەیە، هەروەها تێکڕای دووری ڕوونماکەی لە لاشەکەیەوە بە ڕێژەی 90.7% ـە. مۆبایلەکە دواین پڕۆسێسەری کۆمپانیای کواڵکۆمی لە جۆری Snapdragon 855 لەسەر جێگیرە، خاوەن پەنجەمۆری سەر ڕوونما و 3 کامێرا لە پشتەوە بە ڕوونی 48 و 12 و 16 مێگاپێکسڵە. لەگەڵ ئەوەشدا چوارچێوەی خوارەوەی ڕوونمای مۆبایلەکە بە ڕێژەی 40% تەنکتر کراوە.
تەواوی تایبەتمەتمەندییەکانی مۆبایلی Mi 9:
- ڕوونما: 6.39 ئینج بە ڕوونی +FHD لە جۆری OLED، تێکڕای دووری ڕوونما لە لاشەکەیەوە بە ڕێژەی 90.7%.
- دیزاین: نۆچ: دڵۆپەیی لەسەر ڕوونما بە قەبارەی 3.6 ملیمەتر. چوارچێوە: ستیلی بێ خەوش. ڕەنگ: شینی ئۆقیانوسی دوو ڕەنگی، ڕەشی پیانۆیی دوو ڕەنگی، ئەرخەوانی دوو ڕەنگی.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 855.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: بژاردەی 6 و 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 7.61 ملیمەتر
- کێش: 173 گرام.
- پاتری: 3.300 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: توانای بارگاویکردنەوەی بێوایەر بە هێزی 20 وات و بارگاویکردنەوەی بە وایەر بە توانای 27 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و خاوەن هەستەوەری Sony IMX586 و پێکسڵی قەبارە 0.8μm و بە تیرەی f/1.75. دووەم: بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و توانای نزیککردنەوە بۆ 2 ئەوەندە و پێکسڵی قەبارە 1.0μm و بە تیرەی f/2.2. سێیەم: بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و پێکسڵی قەبارە 1.0μm و بە تیرەی f/2.2 و پشتگیری کردن لە 4cm macro.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ و خاوەن ژیری دەستکرد AI و پشتگیری کردن لە دۆخی جوانکردن.
- هەستەوەری ئاسایشی: نەوەی پێنجەمی هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C.
- دەنگ: بڵندگۆی Linear.
- سیستەمی کارپێکەر: MIUI 10.2 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Mi 9 Transparent Edition:
جیاوازی ئەم جۆرە لەگەڵ جۆرە ئاساییەکەیدا تەنها فراوانی ڕام و بیرگە و هەندێک سەخڵەتی دیکەیە. ئەم جۆرە فراوانی ڕامی 12 گێگابایتە و قەبارەی بیرگەکەی 256 گێگابایتە. هەروەها تیرەی کامێرا سەرەکییەکەی f/1.47 ـە. بەرگەکەی ئەم جۆرە دەستکاریکراوەی Mi 9 بە ڕێژەی 0.4 ملیمەتر ئەستورترە.
مۆبایلە نوێیەکانی شاومی پشتگیری لە دۆخی Game Turbo دەکەن کە توانای مۆبایلەکە لە کاتی یاری پێکردنیدا باشتر دەکات، بە ڕێژەی 83% کەمتر وزە سەرف دەکەن لە کاتی هەڵبوونی دۆخی تاریک ئەگەر ڕووناکی ڕوونما هەمووی بێت و بە ڕێژەی 50% کەمتر وزە سەرف دەکەن لە کاتی هەڵبوونی دۆخی تاریک ئەگەر ڕووناکی ڕوونما نیوە بێت. خاوەن پاشبنەمای داینامیکین کە بە پێی ڕووناکی شوێنەکەت(شەو و ڕۆژ) دەگۆڕێت. دەتوانرێت ڕەنگەکان دەستکاری بکرێن لە کاتی هەڵبوونی دۆخی Always-on Display. تایبەتمەندی تاریک کردنی ڕوونما Screen dimming باشتر کراوە و خاوەن وەشانی دووەمی دۆخی خوێندنەوە Reading mode ـن. هەروەها باری ڕووناکی بەرز باشتر کراوە و خاوەن وەشانی دووەمی تایبەتمەندی دۆخی رۆژهەتاو Sunlight mode ـن. هەروەها خاوەن دوگمەیەکی تایبەتن بۆ کارپێکردنی وەگەڕخەری دەنگی Google Assistant.
چەند وێنەیەک کە بە مۆبایلی شاومی Mi 9 چرکێندراون:
مۆبایلی شاومی Mi 9 لە ماوەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی جیهانی مۆبایل MWC 2019 بەردەست دەکرێت لە بازاڕەکانی چین و بەریتانیا و وڵاتانی دیکە. وە مۆبایلی شاومی Mi 9 Transparent Edition ـش لە ماوەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەدا بەردەست دەکرێت، دڵنیا نین بە تەنها لە بازاڕی چین بەردەست دەکرێت یاخود بازاڕی وڵاتانی دیکەش. نرخەکانیان بەم جۆرەن:
شاومی Mi 9 بە ڕامی 6 گێگابایتی و بیرگەی 128 گێگابایت: نرخی 446$.
شاومی Mi 9 بە ڕامی 8 گێگابایتی و بیرگەی 128 گێگابایت: نرخی 490$.
شاومی Mi 9 Transparent Edition بە ڕامی 12 گێگابایتی و بیرگەی 128 گێگابایت: 595$.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.