ئۆپۆ 24, شوبات 2019

ئۆپۆ زانیاری زیاتری لەسەر مۆبایلە 3 کامێرا و توانای نزیککردنەوەی 10 هێندەی کامێراکەی بڵاوکردەوە

لە پێشوودا ئاماژەمان بە نمایشکردنی مۆبایلەکە نوێیەکەی ئۆپۆ کرد کە پێشبینی دەکرا توانای نزیککردنەوەی کامێرای 10 هێندە بێت. کۆمپانیاکە وردەکاری زیاتری لەسەر مۆبایلەکەی بڵاوکردەوە لە پێش دەستپێکردنی کۆنگرەی جیهانی مۆبایل Mobile World Congress 2019 لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند مۆبایلە نوێیەکەی خاوەن 3 کامێرا دەبێت لە پشتەوە بە ڕوونییەکانی 48 و 16 مێگاپێکسڵ، کامێرای سێیەم توانای نزیککردنەوەکەی 10 هێندەیە، هەر 3 کامێراکان پشتگیری لە جوڵانی 16 ملیمەتر تاوەکو 160 ملیمەتر دەکەن. هەروەها کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد کە مۆبایلە نوێیەکەی پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، بەمەش مۆبایلەکە دەبێتە یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیاکە کە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات.

هەروەها کۆمپانیاکە پشتڕاستی کردەوە کە مۆبایلە نوێیەکان پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیر دەبێت و نۆچ لەسەر ڕوونماکەیدا بوونی دەبێت.

وا بڕیارە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل Mobile World Congress 2019 لە ڕێکەوتی 25 ـی ئەم مانگەدا لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا دەست پێبکات و 3 ڕۆژ بخایەنێت. کۆمپانیای ئۆپۆش بە نمایشکردنی مۆبایلە نوێیەکەوە، بەژدار دەبێت لە کۆنگرەکەدا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ