سۆنی 25, شوبات 2019

کۆمپانیای Sony هەردوو مۆبایلی Xperia 10 و Xperia 10 Plus ـی نمایشکرد

لە دوای نمایشکردنی Xperia 1 ـەوە، کۆمپانیاکە پەردەی لەسەر 2 مۆبایلی دیکە لادا بە ناوەکانی Xperia 10 و Xperia 10 Plus.

ڕوونمای مۆبایلەکان لە جۆری LCD ـن و ڕوونیان ++FHD ـە. خاوەن بیرگەی 64 گێگابایت و هەستەوەری پەنجەمۆرن لە لاتەنیشتەوە.

گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xperia 10:

  • ڕوونما: قەبارە 6.0 ئینج لە جۆری LCD بە ڕوونی ++FHD بە چێوەی 21:9.
  • پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 630.
  • گرافیک: Adreno 508.
  • ڕام: 3 گێگابایت.
  • بیرگە: 64 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگای microSD تاوەکو 512 گێگابایت).
  • ئەستووری: 8.4 ملیمەتر.
  • کێش: 162 گرام.
  • پاتری: 2.870 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا.
  • کامێرای پشتەوە: یەکەم: 13 مێگاپێکسڵ. دووەم: 5 مێگاپێکسڵ. توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K و پشتگیری کردن لە Bokeh.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 8 مێگاپێکسڵ.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
  • دەرچە: USB-C ، دەرچەی بیستۆک بە قەبارەی 3.5 ملیمەتر.
  • ڕایەڵە: 4G LTE.
  • ڕەنگ: ڕەش ، زیوی ، شین ، پەمەیی.
  • سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.

مۆبایلی Xperia 10 Plus کەمێک قەبارەی گەورەترە و بیرگە و پاتری فراوانترە و خاوەن پڕۆسێسەرێکی ئاست بەرزترە وەک لە جۆری Xperia 10.

گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Sony Xperia 10 Plus:

  • ڕوونما: قەبارە 6.5 ئینج لە جۆری LCD بە ڕوونی ++FHD بە چێوەی 21:9.
  • پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 636.
  • گرافیک: Adreno 509
  • ڕام: 4 گێگابایت.
  • بیرگە: 64 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگای microSD تاوەکو 512 گێگابایت).
  • ئەستووری: 8.4 ملیمەتر.
  • کێش: 180 گرام.
  • پاتری: 3.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا.
  • کامێرای پشتەوە: یەکەم: 12 مێگاپێکسڵ. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ. توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K و پشتگیری کردن لە Bokeh.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 8 مێگاپێکسڵ.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
  • دەرچە: USB-C ، دەرچەی بیستۆک بە قەبارەی 3.5 ملیمەتر.
  • ڕایەڵە: 4G LTE.
  • ڕەنگ: ڕەش ، زیوی ، شین ، پەمەیی.
  • سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.

مۆبایلی Xperia 10 نرخی نزیکەی 350$ دەبێت و مۆبایلی Xperia 10 Plus ـیش نرخی نزیکەی 430$ دەبێت، وا بڕیارە 18 ـی مانگی داهاتوو هەردوو مۆبایلەکە لە بازاڕەکانی ئەمریکا بەردەست بکرێن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ