سۆنی
25, شوبات 2019
کۆمپانیای Sony پەردەی لەسەر مۆبایلی Xperia 1 لادا

کۆمپانیای Sony ژاپۆنی پەردەی لەسەر نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Xperia 1 ـەوە لادا کە خاوەنی قەبارە ڕوونمایەکی جیاوازە.
مۆبایلە نوێیەکەی Sony خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.5 ئینج و بە چێوەی 21:9 و بە ڕوونی 4K. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونییەکانی 12 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 6 گێگابایت و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لە لاتەنیشتەوە.
گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Sony Xperia 1:
- ڕوونما: قەبارە 6.5 ئینج لە جۆری OLED بە ڕوونی 4K، بە چێوەی 21:9.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 855.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 6 گێگابایت.
- بیرگە: 128 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگای microSD تاوەکو 512 گێگابایت).
- ئەستووری: 8.2 ملیمەتر.
- کێش: 180 گرام.
- پاتری: 3.330 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا.
- کامێرای پشتەوە: یەکەم و دووەم و سێیەم: 12 مێگاپێکسڵ بە پشتگیری کردن لە تۆمارکردنی 4K HDR.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 8 مێگاپیکسڵ.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری لاتەنیشت
- دەرچە: USB-C.
- ڕایەڵە: NFC ، Bluetooth 5.0 ، 5CA LTE ، Wi-Fi 802.11a/ac/b/g/n ، Cat. 19 LTE.
- پارێزگاریکردن: دژە ئاو لە جۆرەکانی IP65/68.
- ڕەنگ: ڕەش ، خۆڵەمێشی ، سپی ، پەمەیی.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.
لە کۆتاییەکانی بەهاری ئەمساڵدا لە ئەمریکا بەردەست دەکرێت، بەڵام نرخەکانی ئاشکرا نەکراون و هیچ دەنگۆیەک نییە لە بارەیەوە.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.