هەواڵ 26, شوبات 2019

زانیاری نوێ لە بارەی یاری Watch Dogs 3 + ئەو شارەی یاریەکەی تێدا ئەنجام دەدەیت

ڕۆژی ڕابردوو ماڵپەڕی 4Chan زانیاری نوێی لە بارەی یاری Watch Dogs 3ـەوە ئاشکرا کرد، هەرچەندە ماڵپەڕەکە بڕوا پێکراو نییە 100% بەڵام ماڵپەڕی Game Reactor ئاماژەی بەوەدا لە ڕێگەی هەندێک لە سەرچاوە تایبەتەکانیانەوە زانیاری هاوشێوەیان دەست کەوتووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات بێگومان کۆمپانیای UBISOFT ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی بەشێکی نوێ لەم یاریە لە کۆنگرەی E3ـدا.

شایەنی باسە لە بابەتێکی پێشووماندا ئاماژەمان بە تۆمارکردنی نیشانەیەکی بازرگانی لە لایەن کۆمپانیای ناوبراوەوە بە ناوی Watch Dogs 3 کردبوو، هەر لەم بارەیەوە زانیاریە نوێیەکانی ماڵپەڕی 4Chan لە بارەی یاری Watch Dogs 3ـەوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

زانیارییە نوێیەکانی ماڵپەڕی 4Chan:-

  • ئەم ساڵ بەشێکی نوێ لە یاری Assassin’s Creed نابینین، بەڵکو ئەم ساڵ ساڵی یاری Watch Dogs 3 دەبێت
  • بەکارهێنەرانی یاری Watch Dogs 3 لە شاری لەندەن لە ئینگلتەرا یاری دەکەن واتە شوێنی ئەنجامدانی یاریکردن ئینگلتەرا دەبێت
  • بەشە نوێیەکە کەمتر گرنگی بە چەک و جەنگکردن دەدات و زیاتر جەخت لە هاککردن دەکاتەوە
  • کەسایەتی نوێ بوونی دەبێت و هەروەها یاریکەر دەتوانێت ڕەگەزی کەسایەتیەکەی هەڵببژێرێت واتە نێر بێت یاخود مێ
تاگەکان Watch Dogs 3
بۆچونی تۆ