هەواڵ 26, شوبات 2019

زانیاری نوێ لە بارەی ناوی بەشە نوێیەکەی یاری Assassins Creed + بەرواری ڕاگەیاندنی و کەسایەتیەکانی نێو یاریەکە

لە ماوەی ڕابردوودا ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بە چەند زانیاریەکی نوێ کرد لە بارەی بەشی داهاتووی یاری Assassins Creed، بەڵام بەشە نوێیەکە ئەم ساڵ نایبینین هەروەک لە بابەتێکی پێشووماندا ئاماژەمان پێکردبوو ساڵی 2019 ساڵی یاری Watch Dogs 3 دەبێت و ساڵی 2020 بینەری بەشە نوێیەکەی Assassins Creed دەبین.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هەتاوەکو ئێستاش ئەم بەشە کە پێدەچێت ناوی Assassins Creed: Legion بێت هەتاوەکو ئێستاش گەشەپێدەدرێت و کاری لەسەر دەکرێت هەروەها لە ساڵی 2020ـدا بۆ سەکۆی یاریەکانی ئێستا و سەکۆی داهاتووی ئێکس بۆکس و پلەیستەیشن 5 بەردەست دەبێت.

سەبارەت بە چیرۆکی یاریەکە ئەوا لە وڵاتی ئیتاڵیا لە کۆتاییەکانی سەردەمی مارکۆس ئۆریلیۆس دەبێت (جەنگاوەرێکە) هەروەها تۆش یاری دەکەیت بە دوو کەسایەتی ئەوانیش کازیۆس و ئۆشیایە واتە بە هەمان شێوەی Odyssey، بەڵام هەتاوەکو ئێستا دیار نییە کەسایەتی سەرەکی کامیان دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بەشە خاوەنی پێکهاتەی RPG دەبێت بە شێوەیەکی قوڵتر لە پێشوو لەگەڵ پێکهاتەی دیاریکردنی هەڵبژاردنەکان.

هەروەها ڕووداوەکانی یاریەکە زیاتر گرنگی دەدات بە ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەساسینزەکان و سیاسیەکان لەگەڵ بوونی شێوازی گەڕانەوە مێژووییەکان (flashback) بۆ ڕۆما، ئەمەش ئەوە دەردەخات کۆمپانیای یوبیسۆفت دەیەوێت پارێزگاری لە شێوازی سەرەکی یاریکردن بکات و لە پاڵ ئەوەشدا دەیەوێت پێکهاتەی نوێ تێکەڵ بە یاریەکە بکات هەروەک لە Odysseyـدا بینیمان، ئامانجیش لەمە ڕازیکردنی دڵخوازانی زنجیرەی کۆن و نوێی یاریەکەیە.

لە بارەی شوێنەوە زۆرینەی ڕووداوەکانی نێو یاریەکە لە وڵاتی ئیتاڵیا دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا چەند حاڵەتێک بوونی دەبێت لە وڵاتی ئەڵمانیا لەگەڵ ناوچەیەک بە ناوی Gaul، هەروەها لەم بەشە نوێیەی یاریەکەدا بینەری گەڕانەوەی سیستمی بکوژە بەکرێگیراوەکان و هۆزەکان دەبین.

تاگەکان Assassins Creed
بۆچونی تۆ