سامسۆنگ
28, شوبات 2019
گشت تایبەتمەندی و نرخەکانی مۆبایلە نوێیەکانی گالەکسی A10 و A30 و A50

لە دوای بەردەستکردنی مۆبایلەکانی گالەکسی A30 و A50 لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلی چەند ڕۆژی ڕابردوو، کۆمپانیای سامسۆنگ ئەمڕۆ مۆبایلی گالەکسی A10 ـیشی ڕاگەیاند. ئەم بابەتە تایبەتە بە تەواوی تایبەتمەندییەکانی 3 گالەکسیە نوێیەکەی زنجیرەی A.
مۆبایلی گالەکسی A10 نرخ هەرزانترینی نێو گالەکسییە نوێیەکە، وە بێگومان ئاستیشی لە چاو ئەوانی دیکەوە نزمترە. لە پشتەوە خاوەن تەنها 1 کامێرایە و پڕۆسێسەری Exynos 7884B ـی لەسەر جێگیرە.
گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی گالەکسی A10:
- ڕوونما: قەبارە 6.2 ئینج لە جۆری Infinity-V بە ڕوونی +HD و بە وردی نیشاندانی 720 بە 1520 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: Exynos 7884B.
- گرافیک: –
- ڕام: 3 گێگابایت.
- بیرگە: 32 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگای microSD تاوەکو 512 گێگابایت).
- ئەستووری: 7.94 ملیمەتر.
- کێش: –
- پاتری: 4.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: بارگاویکردنەوە بە توانای 5 وات.
- کامێرای پشتەوە: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.9.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 5 مێگاپیکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: ئاشکرا نەکراوە.
- دەرچە: microUSB.
- دەنگ: –
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 b/g/n ، Wi-Fi Direct ، hotspot ، Bluetooth 4.2.
- ڕەنگ: ڕەش ، شین ، سوور.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.
گالەکسی A30 تایبەتمەندی بەرزترە لە چاو گالەکسی A10 ـەوە. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.4 و نۆچی دڵۆپەیی لەسەر ڕوونماکەی بوونی هەیە. پڕۆسێسەری Exynos 7904 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامی 3 و 4 گێگابایتە لەگەڵ پاترییەک بە توانستی 4.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر. هەروەها خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لە پشتەوە.
گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی گالەکسی A30:
- ڕوونما: قەبارە 6.4 ئینج لە جۆری Super AMOLED Infinity-U بە ڕوونی +FHD و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: Exynos 7904.
- گرافیک: Mali-G71.
- ڕام: 3 و 4 گێگابایت.
- بیرگە: 32 و 64 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگای microSD تاوەکو 512 گێگابایت).
- ئەستووری: 7.7 ملیمەتر.
- کێش: –
- پاتری: 4.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: بارگاویکردنەوە بە توانای 15 وات.
- کامێرای پشتەوە: یەکەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7. دووەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپیکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر.
- دەرچە: USB-C.
- دەنگ: –
- ڕەنگ: ڕەش ، شین ، سوور.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.
هەرچی دەربارەی گالەکسی A50 ـی نوێیە، ئاستی بەرزترە و خاوەن 3 کامێرای ڕوونە لە پشتەوە و لەگەڵ کامێرایەک لە پێشەوە. خاوەن پڕۆسێسەری Exynos 9610 ـە، لەگەڵ ڕامی 4 و 6 گێگابایت و پاترییەک بە توانستی 4.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر. هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەی جێگیر کراوە.
گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی گالەکسی A50:
- ڕوونما: قەبارە 6.4 ئینج لە جۆری Super AMOLED Infinity-U و بە ڕوونی +FHD و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: Exynos 9610.
- گرافیک: Mali-G72.
- ڕام: 4 و 6 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت (زیادکردن لە ڕێگای microSD تاوەکو 512 گێگابایت).
- ئەستووری: 7.7 ملیمەتر.
- کێش: –
- پاتری: 4.000 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: بارگاویکردنەوە بە توانای 15 وات.
- کامێرای پشتەوە: یەکەم: 25 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.7. دووەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2. سێیەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 25 مێگاپیکسڵ بە تیرەی f/2.0.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C.
- دەنگ: –
- ڕەنگ: ڕەش ، سپی ، شین.
- سیستەمی کارپێکەر: Android 9 Pie.
مۆبایلی گالەکسی A10 نرخی لە 119$ ـەوە دەست پێدەکات و گالەکسی A30 و A50 نرخیان لە 239$ و 281$ ـەوە دەست پێدەکەن. گالەکسی A10 لە 20 ـی مانگی داهاتووەوە(مانگی 3) لە بازاڕەکانی هیندستان بەردەست دەکرێت و گالەکسی A30 و A50 لە 2 ـی مانگی داهاتووەوە(مانگی 3) لە بازاڕەکانی هیندستان بەردەست دەکرێن. هیچ زانیارییەکمان لەبەر دەستدا نییە سەبارەت بە بەردەستکردنی گالەکسییە نوێیەکانی زنجیرەی A لە بازاڕی وڵاتانی دیکە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.