سامسۆنگ
28, شوبات 2019
سامسۆنگ Galaxy A10ی ڕاگەیاند

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەریەک لە Galaxy A50 و Galaxy A30 ڕاگەیەندران و ئەمڕۆش Galaxy A10 کە لەوان هەرزانتر و نزمترە ڕاگەیەندرا.
تایبەتمەندییەکان بەم شێوەیەن:
- پڕۆسێسەر: Exynos 7884 بە ٢ ناوکی Cortex-A73 و ٦ دانەی Cortex-A53
- ڕوونما: ٦.٢ ئینج +HD
- کامێرای دواوە: ١٣مێگاپیکسڵ، f/1.9
- کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپیکسڵ
- ڕام: ٢ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت
- پاتری: ٣٤٠٠ میللی ئەمپێر.کاتژمێر
- سیستەمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ٩.٠ پای بە ڕووکاری One UI
مۆبایلەکە لە پێشەوەی ڕاگڕ(نۆچ)ی هەیە، دەرچەکەی لە جۆری MicroUSBە و وەشانی بلوتوثەکەی ٤.٢ە.
بە ڕەنگەکانی سور، شین و ڕەش بەردەست دەبێت و نرخی لە هندستان نزیکەی ١٢٠ دۆلار دەبێت.

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.