ئەپڵ

سامسۆنگ دەیەوێت ڕوونمای چەماوەیی بە ئەپڵ و گووگڵ بفرۆشێت

لە دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سامسۆنگ مۆبایلی چەماوەی گالەکسی Fold ـی نمایشکرد، کۆمپانیاکە دەیەوێت ڕوونما چەماوەکەی مۆبایلەکەی بە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دیکە بفرۆشێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی ETNews ـی کۆری، سامسۆنگ لە ئێستادا 2.4 ملیۆن ڕوونمای چەماوە لە هەر ساڵێکدا بەرهەم دەهێنێت، کۆمپانیاکە دەیەوێت ئەم بەرهەمهێنانە بەرز بکاتەوە بۆ 10 ملیۆن ڕوونمای چەماوە لە ساڵێکدا. هەر بۆیە سامسۆنگ پێشنیاری بۆ کۆمپانیای ئەپڵ و گووگڵ کردووە تاوەکو ڕوونمای چەماوەیان پێ بفرۆشێت.

ئەو ڕوونمایەی کە سامسۆنگ پێشنیاری فرۆشتنی بە سامسۆنگ و گووگڵ کردووە، قەبارەی 7.2 ئینجە و تەنها 0.1 بچووکترە لە ڕوونمای گالەکسی Fold. لە پێشوودا ئەپڵ و گووگڵ ئارەزووی خۆیانیان دەرخستووە بە بەرهەمهێنانی مۆبایلی ڕوونما چەماوە. هەر بۆیە ڕەنگە ئەپڵ ڕەزامەند بێت بە کڕینی ڕوونمای چەماوە لە سامسۆنگ. وەکو لە پێشوودا کە ئەپڵ ملیۆنان ڕوونمای OLED ـی لە سامسۆنگ کڕی بۆ ئایفۆن X و XS و XS Max.

وا پێدەچێت ڕوونما چەماوەییەکەی سامسۆنگ نەبێتە جێی ڕەزامەندی 2 کۆمپانیا زەبەلاحەکە، لە کاتێکدا کە مۆبایلی چەماوەیی هواوەی Mate X لە گۆڕەپانەکەدا بێت و ڕوونماکەی سەرکەوتوو تر بێت لە گالەکسی Fold.

سەرچاوە :
4 ئازار، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
930