10
سامسۆنگ 21, شوبات 2019

سامسۆنگ مۆبایلی چەماوەی گالەکسی Fold ـی بە نرخی 1.980$ ـەوە نمایشکرد

لە پاڵ نمایشکردنی هەر سێ مۆبایلی گالەکسی S10 و +S10 و S10E لە لایەن سامسۆنگەوە، کۆمپانیاکە یەکەمین مۆبایلی چەماوەیی خۆی و دووەمین مۆبایلی چەماوەیی لە جیهاندا بە ناوی گالەکسی Fold ـەوە نمایشکرد.

مۆبایلە چەماوەکە خاوەن وەگەڕخەری دەنگی Bixby ـییە. دەتوانرێت لە یەک کاتدا 3 ئەپ بەکاربهێندرێن. هەروەها لە هەمووی ناوازەتر پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. سامسۆنگ ڕایگەیاند لەگەڵ یوتیوب گفتوگۆ دەکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری YouTube Premium بە خۆڕایی بۆ کڕیارانی مۆبایلە چەماوەکە. بەڵام ئەوەی کێشەکەیە نرخە گرانەکەیەتی، کە ڕەنگە بەم هۆیەوە نەبێتە جێی خواست و بایەخی بەکارهێنەرانی تەلەفۆنە زیرەکەکان.

گشت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی چەماوەیی گالەکسی Fold:

  • ڕوونما: 7.3 ئینج، لە کاتی نوشتاندنەوە دەبێتە 4.6 ئینج. لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +HD. ناسینەوەی 16 ملیۆن ڕەنگ.
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 855.
  • گرافیک: Adreno 640.
  • ڕام: 12 گێگابایت.
  • بیرگە: 512 گێگابایت.
  • ئەستووری: بەردەست نییە.
  • کێش: بەردەست نییە.
  • پاتری: 4.380 ملی ئەمپێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
  • کامێرای پشتەوە: 3 کامێرا بە ڕوونی 12 و و 12 و 16 مێگاپێکسڵ.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 3 کامێرا بە ڕوونی 10 و 8 و 10 مێگاپێکسڵ.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری لاتەنیشت.
  • ڕایەڵە: Bluetooth 5.0 ، WiFi 6 ، 4G LTE ، 5G.
  • دەرچە: USB-C
  • ڕەنگ: ڕەش، زیوی تێکەڵاو، سەوزی تیکەڵاو، شینی تیکەڵاو.
  • سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

مۆبایلە چەماوەکە بە هەردوو بژاردەی 4G LTE و 5G بە نرخی 1.980$ ـەوە و لە ڕێکەوتی 26 ـی مانگی 4 ـی ئەمساڵ بەردەست دەکرێت.

بۆچونی تۆ