مایکرۆسۆفت

چەند وێنەیەکی وێبگەڕی Edge لە دوای بنچینە کردنی لەسەر وێبگەڕی سەرچاوە کراوەی Chromium دزەیان پێکرا

لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا یەکلایی ببووەوە کە مایکرۆسۆفت وێبگەڕی Edge دادەڕێژێتەوە لەسەر وێبگەڕی سەرچاوە کراوەی Chromium ـی گووگڵ.

پێگەی Neowin چەند وێنەیەکی نێو وێبگەڕی Edge ـی بڵاوە پێکردەوە لە دوای دووبارە داڕشتنەوەی لەسەر وێبگەڕی سەرچاوە کراوەی Chromium. لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە لە شریتی سەرەوەی وێبگەڕەگەدا هەر یەکە لە بەشەکانی زیادکراوەکان و وێنەی هەژمار زیاد کراوە. هەروەها لە پەڕەی سەرەکیدا بەشی ئەو ماڵپەڕانە زیادکراوە کە زۆرترین جار کراونەتەوە. هەروەها بەشی ڕێکخستنەکان ڕێکخراونەتەوە.

هەروەها دەردەکەوێت کە بەشی زیادکراوەکان بۆ وێبگەڕەکە زیاد کراوە. بەمەش ڕەنگە پشتگیری لە زیادکراوەکانی گووگڵ کڕۆم بکات. ڕووکاری وێبگەڕەکە وەکو خۆی ماوەتەوە، هەر لە وێنۆچکەکان تاوەکو پەڕەی سەرەکی، ئەمەش ئاساییە چونکە وەشانە داڕێژراوەکە زۆر سەرەتاییە و بە پێی کات ڕووکارەکەشی دەگۆڕدرێت.

دیار نییە ئاخۆ چ کاتێک وەشانی گشتی لە وێبگەڕەکە بەردەست دەکرێت. بەڵام وا چاوەڕوان ناکرێت بەردەست کردنی هێندە زۆر بخایەنێت.

سەرچاوە :

7 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
509