مۆبایل و تابلێت 7, ئازار 2019

مۆبایلی Honor Magic 2 3D ڕاگەیەندرا، کامێرای ٣ دووری و ساردکردنەوە بە Graphene

وەک چاوەڕوان دەکرا ئۆنەر جۆرێکی باشتری لە مۆبایلی Magic 2 ڕاگەیاند و لەم جۆرە نوێیەدا کێشەیەک چارەسەر کراوە، لە جۆرە بنەڕەتییەکە(کرتە بکە بۆ خوێندنەوە دەربارەی) ٢ دانە لە ٣ کامێراکەی پێشەوە لە جۆری Depth sensor بوون و یەکێکیان هیچ سوودێکی نەبوو، بەڵام لەم جۆرە نوێیە یەکێکیان گۆڕدراوە بە کامێرایەکی ٣ دووری کە سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ ناسینەوەی ڕووخسار بە شێوەیەکی باشتر و بۆ لایەنی تەڵخکردنی پشتی وێنە و Depth sensing بە شێوەیەکی باشتر لە ڕووناکییە جیاوازەکان.

جگە لەمەش بۆری گەرمیی مۆبایلە نوێیەکە ماددەی Grapheneی تیادا بەکارهاتووە بۆ ساردکردنەوەیەکی باشتر تاوەکوو پڕۆسێسەری Kirin 980 بۆ ماوەی درێژتر لەوپەڕی توانایدا کار بکات، مۆبایلەکە خاوەن ٨گب ڕام و ٥١٢گب بیرگەیە و تایبەتمەندییەکانی دیکەی هەر وەک جۆرە بنەڕەتییەکەیە.

لە ئێستادا لە چین بەردەستە بە نرخی ٨٦٤ دۆلار و پێناچێت لە هیچ وڵاتێکی دیکە بەردەست ببێت.

 

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ