ئامێرە هەمەجۆرەکان
8, ئازار 2019
لە هەنگاوێکی نوێدا ئاژانسی شینهوا بێژەری ژیری دەستکردی ئافرەت بۆ خوێندنەوەی هەواڵ ڕاگەیاند

لە ماوەی ڕابردوودا ئاژانسی شینهوای چینی بۆ یەکەمجار پێشکەشکاری ژیری دەستکردی بۆ خوێندنەوەی هەواڵ بەکارهێنا، بەڵام وەکو یەکەم تاقیکاری پێشکەشکارێکی پیاوی بەکارهێنا بۆ خوێندنەوە. بۆ ئەمجارە و لە هەنگاوێکی نوێدا پێشکەشکارێکی ئافرەت بەکاردەهێنێت بۆ ئەم کارە. بێگومان چاودێرانی ئەم بوارە ئەم هەنگاوە بە هەڕەشە بۆ سەر داهاتووی بێژەرانی هەواڵ هەژمار دەکەن.
ئەم جۆرە ڕۆبۆتانە بە پێشکەشکاری ژیری دەستکرد ناو دەبرێن، کە گوزارشتە لە پێشکەشکارێکی هەواڵ بە بوونی دەموچاو و کەسایەتیەکی مرۆڤ و هەمان هەڵسوکەوت و جوڵە لە کاتی پێشکەشکردنەکە.
ئەم جارە ڕۆبۆتی زیرەکی Xin Xiaomeng لە سەر پەخشی شینهوا دەردەکەوێت، کە بۆ ماوەی خولەکێک بووە، و ئەو ڕۆبۆتە خاوەنی قژێکی کورت و پۆشاکێکی جوان بووە و هەواڵی پێشکەشکردووە بەبێ هیچ کێشەیەک.
بێگومان ئەو ڕۆبۆتە شێوەکەی هی بێژەری هەمان ئاژانسە بە ناوی Qu Meng، کە لە سەرەتادا هیچ جیاوازیەک بەدی نەکراوە و زۆربەی بینەران نەیاتوانیوە جیاوازی نێوان ئەو دووانە بکەن.
شایەنی باسە، ئاژانستی ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێش چووە لە ماوەی ڕابردوودا، و تێچووی ئامادەکردنی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی کەمتر کردووەتەوە، ئەمە سەرباری ئەوەی کە دەتوانرێت ڕاپۆرتی هەواڵی زۆر بە پەلە لە ماوەیەکی کەمدا بەرهەمبهێنێت، ئەمەش لە پێناو باشترکردنی جۆرایەتی و کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە.
لە خوارەوە بینەری Xin Xiaomeng بن و لە کۆمێنتەکان ڕای خۆتان بنوسن:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!