گەرمترین 9, تشرینی دووه‌م 2018

چین پێشکەشکاری ژیری دەستکرد بۆ خوێندنەوەی هەواڵ بەکاردەهێنێت

ئاژانسی هەواڵی چینی ناسراو بە شینهوا پێشکەشکاری دەستکرد یان پێشکەشکاری ژیری دەستکردی ناساند، کە لە ڕێگەی وێنەی پێشکەشکارێکی ڕاستەقینە لەگەڵ دەنگێکی ژیری دەستکردی تێکەڵکراو کاری پێشکەشکاری ئەنجام دەدات. ئەم پێشکەشکارە دەستکردە لە لایەن هەردوو ئاژانسی شینهوای چینی و بزوێنەری گەڕانی Sogou، کە بارەگای سەرەکی لە پەکینی پایتەختی چینە، لە کۆنگرەی جیهانی ئینتەرنێت لە شاری Wuzhen نمایشکراوە. شایەنی باسە پێشکەشکارەکە بە نزیکی هەمان کاریگەری و شێوازی مرۆڤی ڕاستەقینەی هەیە، بە شێوەیەکە کە ئەو بەرنامەڕێژییە دەستکردەی بۆی کراوە توانای دەربڕینی وشە و دروستکردنی جوڵەکانی دەموچاو و چەندان کرداری تری هەیە.

ئاژانسی ناوبراو ڕایگەیاند ئەم پێشکەشکارە دەستکردە بووەتە ئەندامێکی فەرمی لە دەستەی ئامادەکاری ڕاپۆرتەکانی ئاژەنسەکەمان. هەروەک ئێمە کاردەکەین لەسەر پێشکەشکاری تری دەستکرد بۆ پێدانی زانیاری دروست و گونجاو بە چینی و ئینگلیزی. لە ئێستادا ئەو پێشکەشکارە لەسەرتاسەری سەکۆکانی شینهوا لەسەر مۆبایل و ئینتەرنێت بەردەستە، بۆ نمونە ئەپە فەرمییەکانمان بۆ مۆبایل و هەژماری فەرمیمان لە ویچات و هەروەها تەلەڤیزیۆنی سەر ئینتەرنێتمان.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەناوبانگترین پێشکەشکار لە ئەمریکا کە ساڵانە ١٠٠ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، ئەندرێسن کووپەری پێشکەشکاری سی ئێن ئێنە، هەروەها دیان سوایەری ئەی بی سی نیوز و شۆن هانیتی فۆکس نیوز ٨٠ ملیۆن دۆلار وەردەگرن ساڵانە.

ئەمە لەکاتێکدا لە چین پێشکەشکاران موچەیەکی کەم وەردەگرن چونکە زۆربەیان بۆ تەلەڤیزیۆنەکانی حکومەت کاردەکەن، بەڵام ئاسایی پارەی تر بە بەشداریکردن لە ڕیکلام و فرۆشی کتێب دەست دەخەن. ڕۆژێک دێت کە پێشکەشکاری دەستکرد ڕکابەری پێشکەشکاری مرۆڤ بکات بە هۆی ئەوەی دەتوانێت ٢٤ کاتژمێر کاربکات، بەڵام بە مەرجێک کە سەرنوسەرانی هەواڵ بتوانن دەقی پێویست بەردەست بکەن بۆ ئەم پێشکەشکارە دەستکردە.

شینهوا ئاماژەی کرد کە ئەمە دەستکەوتێکی گەورە و کاریگەرە لە جیهانی ژیری دەستکرد، بەتایبەتی کاتێک دێتە باسی دروستکردنی دەنگ و ڤیدیۆ لە یەک کاتدا بۆ پێشکەشکارێکی ژیری دەستکرد، و بزوێنەری گەڕانی Sogou ناوەڕۆکی تەکنەلۆژی بۆ ئەم پڕۆژەیە فەراهەم دەکات.

ئاژانستی ناوبراو دەڵێت تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد کۆتایی نییە لەبەرئەوەی بەردەوام لە چاکسازی دایە و نرخی دروستکردنی ڕاپۆرتە هەواڵیەکانی ڕۆژانە کەمدەکاتەوە، هەروەک دەتوانێت هەواڵی بەپەلە خێرا بەرهەم بهێنێت بۆ باشترکردنی کاتی پێشکەشکردن و جۆرایەتییەکەی.

لە خوارەوە بینەری دوو نمونەی پێشکەشکارە دەستکردەکەی شینهوا بن:

سەرچاوە :
تاگەکان AI Xinhua
بۆچونی تۆ