سامسۆنگ
9, ئازار 2019
کڕیاران و خاوەن گالەکسی S10 ـیەکان دیاری بەژداربوونی بە خۆڕایی 4 مانگی خزمەتگوزاری YouTube Premium وەردەگرن

لە دوای ئەوەی دوێنێ هەردوو کۆمپانیای سامسۆنگ و سپۆتیفای ڕێککەوتنێکیان ئەنجامدا و بووە هۆی سوودمەندبوونی کڕیارانی گالەکسی S10 ـەکان لە بەژداربوونی بە خۆڕایی خزمەتگوزاری سپۆتیفای بۆ 6 مانگ، یوتیوبیش دیاری خۆی بۆ کڕیاران و خاوەن گالەکسی S10 ـەکان ئاشکرا کرد.
کۆمپانیای یوتیوب ڕایگەیاند کە بەژداربوونی بە خۆڕایی خزمەتگوزاری YouTube Premium بۆ ماوەی 4 مانگ دەبەخشێت بە کڕیار و خاوەنەکانی مۆبایلی گالەکسی S10 ـەکان، بۆ ئەوەی بتوانن ئەزموونی ڤیدیۆ ڕوونما بەرزەکان و میوزیکەکان لە گالەکسییە خاوەن ڕوونما AMOLED و پشتگیر لە +HDR10 ـەکان تاقی بکەنەوە و بە دوور بن لە بەرچاوکەوتنی ڕێکلامەکان لە یوتیوبدا.
دیارییەکەی یوتیوب خزمەتگوزاری YouTube Music ـیش دەگرێتەوە، بەو مانایەی کە کڕیاران و خاوەن گالەکسی S10 ـەکان دەتوانن سوودمەند ببن لە بەکارهێنانی 4 مانگی بە خۆڕایی هەر یەکە لە خزمەتگوزارییەکانی YouTube Premium و YouTube Music.
دیارییەکەی یوتیوب هاوشێوەی سپۆتیفای بە تەنها بۆ کڕیاران و خاوەنەکانی مۆبایلەکان لە ئەمریکا نییە، بەڵکو گشت کڕیار و خاوەنەکانی گالەکسی S10 ـەکانی ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە خزمەتگوزاری YouTube Music ـی تێدا بەردەستە. بەڵام بە داخەوە خزمەتگوزاری YouTube Music پشتگیری لە وڵاتی عێراق ناکات و کڕیاران و خاوەن گالەکسی S10 ـیەکانی وڵاتەکە ناتوانن سوودمەند ببن لە دیارییەکەی یوتیوب.
کرتە بکە بۆ بەدەستهێنانی دیارییەکەی یوتیوب
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.