سامسۆنگ

هاوبەشییەکی نێوان سامسۆنگ و سپۆتیفای دەبێتە هۆی سوودمەندبوونی بەکارهێنەران لە 6 مانگ بەژداربوونی بەخۆڕایی سپۆتیفای

هەردوو کۆمپانیای سامسۆنگ و سپۆتیفای ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا و لەمەودوا ئەپی سپۆتیفای لەسەر ملیۆنان ئامێری گالەکسیبە شێوەیەکی بنەڕەتی بوونی دەبێت.

ئەمڕۆ (8 ـی 3) هەردوو کۆمپانیای سامسۆنگ و سپۆتیفای ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی ئەپی سپۆتیفای تایبەت بە میوزیک و پۆدکاستەکان لەسەر مۆبایلەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ. بەمەش ئەپی سپۆتیفای بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەسەر مۆبایلەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ بوونی دەبێت و پێویست ناکات لە کۆگاکان داببەزێندرێت. جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لە مۆبایلی گالەکسی S10 ـەوە دەست پێدەکات.

لە دوای ڕێککەوتنەکە، کۆمپانیای سپۆتیفای بەڵێنی ئەوەی دا کە 6 مانگ بەژداربوونی خۆڕایی لە جۆری Premium ـی خزمەتگوزارییەکەیان ببەخشێت بە بەکارهێنەرانی گالەکسی S10 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بەڵام نازاندرێت بەژداربوونە بەخۆڕاییەکە لە داهاتوودا بەکارهێنەرانی وڵاتانی دیکە دەگرێتەوە یاخود نا.

مامەڵەی نێوان سامسۆنگ و سپۆتیفای تا دێت باشتر دەبێت، هەروەک لە پێشوودا سامسۆنگ ئەپی سپۆتیفای کردبووەوە بژاردەیەکی بنەڕەتی بۆ خزمەتگوزاری دەنگی Bixby.

سەرچاوە:

8 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
346