ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپی Google Maps لە کۆگای گووگڵ پلەیدا 5 ملیار جار داگرتنی تێپەڕاند

هەمیشە ئەپەکانی کۆمپانیای گووگڵ پێشەنگی کۆگای گووگڵ پلەین لە ژمارەی داگرتندا، ئەمجارەش یەکێک لە ئەپەکانی کۆمپانیاکە توانی بەربەستی 5 ملیار جار داگرتن تێپەڕێنێت و ژمارەیەکی نایاب بۆ خۆی تۆمار بکات.

ئەپی Google Maps هەر لە سەرەتای درووستبوونیەوە، توانیوتەتی جێگای خۆی لە مەیدانی ئەپە نەخشەییەکاندا بکاتەوە و ببێتە پڕبەکارهێنەرترین. ئەپەکە لە کۆگای گووگڵ پلەیدا توانی 5 ملیار جار داگرتن تێبپەڕێنێت، بەمەش هاتە ڕیزی ئەو ئەپانەی گووگڵ کە ملیاران جار داگیراون. لە بیری نەکەین، جێگیربوونی بنەڕەتی ئەپەکە لە سیستەمی ئەندرۆیددا بە ژمارەی داگرتنی لە کۆکای گووگڵ پلەیدا هەژمار ناکرێت. هەر بۆیە 5 ملیار جار داگرتن ژمارەیەکی بێوێنەیە.

ئەپی Google Maps یەکەم ئەپی کۆگاکە نییە کە 5 ملیار جار داگیرابێت، بەڵکو لە پێشوودا ئەپەکانی Google Play services و YouTube توانیبویان بەربەستی 5 ملیار جار داگرتن ببڕن و ببنە یەکێک لە ئەپە زۆرترین داگیراوەکانی کۆگاکە.

لە پێشوودا هەریەک لە ئەپەکانی Gboard و Google Photos و Gmail توانیبویان 1 ملیار جار دابگیرێن و بە پێی کات ئەپەکانی دیکەی گووگڵ بەربەستی 1 ملیار داگرتن و زیاتر تێدەپەڕێنن.

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپی Google Maps بۆ ئەندرۆید

سەرچاوە:
9 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
346