گووگڵ

گووگڵ بە یەکجاری خزمەتگوزاری Google Allo ـی وەستاند

لە ساڵی 2016 ـدا گووگڵ خزمەتگوزاری Google Allo ـی تایبەت بە نامەناردنی ڕاگەیاند، بەڵام خزمەتگوزارییەکە نەبووە جێی ڕەزامەندی ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران و گووگڵی ناچار کرد بە یەکجاری بیوەستێنێت. چەند مانگێک لەمەو پێش گووگڵ وەستاندنی خزمەتگوزارییەکەی ڕایگەیاندبوو.

گووگڵ ڕایگەیاند کە بە تەواوی خزمەتگوزاری Google Allo لە ڕێکەوتی 12 ـی 3 کار دەخات. هەروەها کۆمپانیاکە پێشنیار بۆ بەکارهێنەرانی ئەپەکە دەکات کە لەمەودوا ئەپی Messages بۆ نامەناردن بەکاربهێنن وەکو جێگرەوە بۆ Google Allo ـی لەناوچوو.

دەتوانیت گفتوگۆ ئەنجامدراوەکانت لە نێو ئەپەکەدا بەم شێوەیە دابگریت:

  • چوونە نێو ئەپەکە و کردنەوەی بەشی Menu
  • کردنەوەی بەشی Settings
  • کردنەوەی Chat
  • هەڵبژاردنی یەکێک لە بژاردەکانی Export messages from chats یاخود Export stored media from chats
  • داگرتنی پەڕگە بە شێوەی CSV یاخود zip
سەرچاوە :

13 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
513