ئەپڵ

بە فەرمی ئەپڵ ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنگرەی WWDC ـی ئەمساڵی ئاشکراکرد

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی ڕێکەوت و و شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەران WWDC ـی ئەمساڵی بە ئامادەبوونی هەزاران گەشەپێدەر و ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانەوە ئاشکرا کرد.

ئەپڵ ڕایگەیاند کە کۆنگرەی ئەمساڵی WWDC ناوی WWDC 19 دەبێت لە ژێر ناوی .Write code. Blow minds (کۆد بنووسە. سەرسامیان بکە.) دەبێت، کۆنگرەکە لە ڕێکەوتی 3 ـی مانگی 6 ـدا لە هۆڵی McEnery ـی شاری سان خۆسێی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، هەروەها 5 ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەکو 7 ـی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەپڵ لە ئەمڕۆوە تاوەکو ڕێکەوتی 20 ـی ئەم مانگە دەرگای تۆمارکردن بۆ ئەو گەشەپێدەر و خوازیارانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت بلیتی بەژداریکردنی کۆنگرەی WWDC 19 بکڕن، هاوکات نرخی بلیتی کۆنگرەکە 1599$ دەبێت (لێرەوە خۆت تۆمار بکە).

کۆنگرەکە تایبەت دەبێت بە نمایشکردنی نەرمەکاڵاکان و ئەو نەرمەکاڵایانەی کە پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەی WWDC 19 ـدا نمایش بکرێن وەشانی نوێی هەریەکە لە سیستەمەکانی iOS 13 و macOS 10.15 و watchOS 6 و tvOS 13 ـن.

پێشبینی دەکرێت لە وەشانی iOS 13 ـەدا دۆخی تاریک زیاد بکرێت و پەڕەی هۆم لە ئایپاددا دووبارە دیزاین بکرێتەوە.

لە ڕێکەوتی ئاماژە پێدراو کەی ئای تی ئێن لەگەڵتان دەبێت بۆ گواستنەوەی کۆنگرەکە، لەگەڵمان بمێننەوە و ئاگاداری دواین بڵاوکراوەکانمان ببن سەبارەت بە کۆنگرەکە. هەروەها دەتوانیت لەم ڕێگایانەوە ئاگاداری کۆنگرەکە ببیت:

سەرچاوە :
14 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
513