ئەپڵ

هەندێک بەشی خزمەتگوزاری iCloud تووشی وەستاندن بوون (نوێکراوە)

لە دوای ئەوەی دوێنێ هەندێک لە بەشەکانی فەیسبووک لە کار کەوتن لە لای زۆربەی بەکارهێنەران، کێشەکە ئەپڵیشی گرتەوە.

چەند کاتژمێرێک دەبێت هەندێک بەشی خزمەتگوزاری iCloud وەستاون و لە کار کەوتوون، ئەمەش بۆتە هۆی درووستبوونی کێشە لە لای بەکارهێنەران و ناتوانن پەیوەستی بەشەکانی خزمەتگوزارییەکە ببن. ئەو بەشانەی خزمەتگوزاری iCloud کە تووشی وەستاندن بوونەتەوە بریتین لە بەشەکانی: Backup ، Calendar ، Contacts ، Mail ، Keychain ، iCloud Drive file storage ، iWork ، Photos ، Notes ، Reminders ، Find My iPhone. ئەمە بێجگە لە کێشەی داخڵبوونی خودی iCloud لە لای هەندێک لە بەکارهێنەران.

تاوەکو ئەم ساتە ئەپڵ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر کێشەکە نەداوە. بەڵام بە پێی پەڕەی پشتگیری کۆمپانیاکە بێت، کێشەکە بەربڵاوە و ژمارەیەکی زۆری لە بەکارهێنەران گرتۆتەوە.

دوێنێ سێرڤەرەکانی کۆمپانیای فەیسبووک بۆ ماوەیەکی کاتی وەستان، ئەمەش بووە هۆی لە کار کەوتنی بەشەکانی نێو تۆڕی فەیسبووک، ئینستەگرام، مێسنجەر و واتس ئەپ. دەنگۆ هەیە کە گوایە کێشەکە بە هۆی هێرشی DDoS ـەوە بووە.

لە کاتی چاکبوونی بەشە وەستاوەکانی iCloud ـدا ئەم بابەتە نوێ دەکرێتەوە. هیچ بەشێکی iCloud لە لای تۆ لە کار کەوتووە؟

نوێکراوە 15:57 2019/3/15: بەشە وەستاوەکانی iCloud چاکبوونەوە.

سەرچاوە :

14 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
509