فەیسبووک
13, ئازار 2019
فەیسبووک وەستاوە و لە زۆر شوێن بە تەواوی کار ناکات

ئەگەر لە ئێستادا هەوڵی بەکارهێنانی فەیسبووک دەدەیت، ئەوا بێگومان لە زۆر شوێن وەستاوە و لە زۆر شوێنیش بە باشی کارناکات. بۆ نمونە، زۆربەی بەکارهێنەران ناتوانن کۆمنێت بنوسن و زۆربەیان ناتوانن لەسەر مێسنجەر پەیام بنێرن و کاردانەوەکان Reactions کارناکەن، هەروەها پەڕەکان Reach یان لە کارکەوتووە. ئەمە و بڵاوکردنەوەی وێنە کاتێکی زیاتری دەوێت و چەند بەشێکی تریش کارناکات.

بە گوێرەی سەرەچاوەکانی هەواڵ، هێشتا چاوەڕوانی گەڕانەوەی تەواوی فەیسبووکن بۆ باری ئاساییە. هەروەک ئاماژە بەوەش دەکرێت ئەم کێشەیە وەتسئەپ و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان بە فەیسبووکی گرتووەتەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!