فەیسبووک

فەیسبووک 1.5 ملیۆن ڤیدیۆی پەیوەندیداری بە هێرشە تیرۆرستییەکەی نیوزلەنداوە سڕیوەتەوە

دوا بە دوای هێرشە تیرۆرستییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی نیوزلەندا، کۆمپانیای فەیسبووک گشت بەکارهێنەرانی ئاگادار کردەوە لە سڕینەوەی هەر ڤیدیۆیەکی تایبەت و پەیوەندیدار بە هێرشە تیرۆرستییەکەوە لە تۆڕەکەیدا. هاوکات ئاماری ڤیدیۆ سڕاوەکان و هەژمارە سزادراوەکانیشی ئاشکراکرد.

فەیسبووک ئاشکرای کرد کە لە دوای تێپەڕبوونی یەکەم 24 کاتژمێردا بەسەر هێرشە تیرۆرستییەکەدا، 1.5 ملیۆن ڤیدیۆی پەیوەندیدار بە هێرشە تیرۆرستییەکەی نیوزلەنداوە سڕدراونەتەوە، هەروەها 1.2 ملیۆن هەژماریش سزا دراون بە بلۆککردنی بارکردنی وێنە و ڤیدیۆکان. هاوکات کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لە پڕۆسەکە.

لە ئاکامی هێرشێکی تیرۆرستیدا بۆ سەر مزگەوتێکی وڵاتی نیوزلەندا لە ڕێکەوتی 15 ـی ئەم مانگەدا و لە کاتی نوێژی هەینیدا، بووە هۆی شەهیدبوونی 49 موسوڵمان. فەیسبووک دەستبەجێ هەژماری هێرشکەرەکەی لە تۆڕەکەیدا سڕییەوە و گشت بەکارهێنەرانی ئاگادارکردەوە لە قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تایبەت و پەیوەندیدار بە هێرشەکە.

دوای ڕووداوە تێرۆرستیەکەی نیوزلەندا، پۆلیس بە فەرمی فەیسبووکی ئاگادارکردووەتەوە بە سڕینەوەی هەژمارەکانی تێرۆرستەکە و…

Publiée par ‎Kitn.net تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی‎ sur Vendredi 15 mars 2019

18 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424