ئەپڵ

ئەپڵ بژاردەی ڕامی 256 گێگابایتی بۆ iMac Pro بەردەستکرد

دوا بە دوای بەردەستکردنی 2 جۆری نوێی iMac لە لایەن ئەپڵەوە، کۆمپانیاکە iMac Pro ـیشی بێبەش نەکرد لە نوێکاری و بژاردەیەکی نوێی ڕامی بۆ بەردەستکرد.

ئەپڵ بژاردەی ڕامی بە فراوانی 256 گێگابایت بۆ کۆمپیوتەری iMac Pro بەردەستکرد، هاوکات کۆمپانیاکە گرافیکی Radeon Pro Vega 64X ـی بۆ iMac Pro زیاد کرد. ئەوەی جێی ئاماژە پێدانە نرخەکەیەتی، کە بە تەنها بژاردەی ڕامەکە نرخی 5200$ ـە، بە هەڵبژاردنی نزمترین تایبەتمەندی لە ڕەقەکاڵاکانی دیکەی نرخی گشتی دەکاتە سەروو 10.000$. ئەمەش بە ڕاستی نرخێکی ئێجگار بەرزە.

پێشووتر تەنها بژاردەکانی ڕامی 32 و 64 و 128 گێگابایت بۆ iMac Pro بەردەست بوو. ئێستا بژاردەی 256 بۆ کۆمپیوتەرەکە بەردەستە و دەتوانیت لە ماڵپەڕی فەرمی ئەپڵەوە داواکاری کڕین ئەنجام بدەیت، یاخود سەردانی کۆگا و بریکاری باوەڕپێکراوی ئەپڵ بکەیت.

سەرچاوە :

9to5Mac

19 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424