مایکرۆسۆفت 21, ئازار 2019

مایکرۆسۆفت دەستی کرد بە ڕەوانەکردنی ئاگادارکەرەوە بۆ بەکارهێنەرانی Windows 7 بە مەبەستی وەستاندنی پشتگیری

لە سەرەتاکانی ئەم مانگەدا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند بەمنزیکانە دەست دەکات بە ڕەوانەکردنەوەی ئاگادارکەرەوە بۆ بەکارهێنەرانی Windows 7 بە مەبەستی وەستاندنی پشتگیری سیستەمەکە لە لایەن کۆمپانیاکەوە. ئەمڕۆ کۆمپانیاکە دەستی کرد بە ڕەوانەی ئاگادارکەرەوەکە بۆ بەکارهێنەرانی Windows 7.

لە ئاگادارکەرەوە ڕەوانەکراوەکەی مایکرۆسۆفتدا بۆ بەکارهێنەرانی Windows 7 هاتووە کە کۆتایی پێهێنانی پشتگیری لە دوای 10 ساڵ لە لایەن کۆمپانیاکەوە بۆ سیستەمەکە نزیکە، ڕێکەوتی 14 ـی 1 ـی 2020 کۆتا ڕۆژ دەبێت کە کۆمپانیاکە پشتگیری لە سیستەمی Windows 7 بکات. لە دوای ڕێکەوتە ئاماژەپێدراوەکەوە، مایکرۆسۆفت هیچ وەشانێک بە مەبەستی نوێکاری و ئاسایشی ڕەوانەی سیستەمەکە ناکات و پشتگیری چاککردنەوەی تەکنیکی بۆ ئەو کۆمپیوتەرانەی کە وەشانەکەیان لەسەر جێگیرە دەوەستێندرێت.

مایکرۆسۆفت بە ئاشکرا دەیەوێت خاوەن کۆمپیوتەرە کارکردووەکان بە Windows 7 وەشانەکەیان نوێ بکەنەوە بۆ Windows 10، بەڵام کۆمپانیاکە بە ئاشکرا ئاماژەی بە خواستەکەی نەداوە لە ئاگادارکەرەوەکەدا. ئاگادارکەرەوەکە هەموو جارێک لەگەڵ کارپێکردنی کۆمپیوتەرەکاندا بە دیار دەکەوێت، بەڵام بژاردەی نیشاننەدانەوەی یەکجاریشی هەیە.

مایکرۆسۆفت نزیکە لەوەی ئامانجەکەی بپێکێت، ئەویش گەیشتنی ژمارەی ئامێرە کارکردووەکانی Windows 10 ـە بە 1 ملیار ئامێر. ئەگەر تاوەکو ئێستا بەکارهێنەرێکی Windows 7 ـیت، نوێکردنەوە بۆ Windows 10 تاکە بژاردەیە ئەگەر گرنگی بە نوێکاری و لایەنی ئاسایشی دەدەیت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ