ئای ئۆ ئێس

چۆنیەتی خۆتۆمارکردنی پێشوەختە بۆ بەدەستخستنی یاری Call Of Duty: Mobile لە iOS و Android بە شێوەی تاقیکاری

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای Activision یاری Call Of Duty: Mobile ـی بۆ هەردوو سەکۆی iOS و Android ڕاگەیاند، بەڵام کۆمپانیاکە ڕێکەوتی بەردەستکردنی یارییەکەی ئاشکرا نەکرد. دەتوانیت لە ئێستاوە خۆت ئامادە بکەیت بۆ بەدەستخستنی یەکەمین وەشانی تاقیکاری یارییەکە ئەگەر توانای چاوەڕوانی کردنت نییە بۆ بەردەستکردنی بە شێوەی فەرمی.

کۆمپانیاکە شێوازی تۆمارکردنی پێشوەختەی بۆ خوازیارانی یارییەکە بەردەست کرد بۆ هەردوو سیستەمی iOS و Android، بەکارهێنەرانی هەردوو سیستەمەکە دەتوانن بەم شێوازانەی خوارەوە خۆیان تۆمار بکەن ئەگەر خوازیارن لە پێش هەمووانەوە یارییەکە تاقی بکەنەوە بە شێوازی تاقیکاری.

بۆ بەکارهێنەرانی iOS:

  • کردنەوەی ئەم بەستەرە (https://www.callofduty.com/mobile).
  • کرتە کردن لە دوگمەی PRE-REGISTER NOW.
  • لە پاشان پێویستە لەو فۆڕمەی کە دێتە بەر دەستت، ئیمەیڵ(بە شێوەی درووست) و تێپەڕەوشە و وڵات و بەرواری لە دایکبوون بنووسیت.
  • کرتە کردن لە Sign Up.

بۆ بەکارهێنەرانی Android:

لە پاش خۆتۆمارکردن بە سەرکەوتوویی، پێویستە چاوەڕێی پەیام بکەیت بۆ ئەو ئیمەیڵەی کە لە ڕێگایەوە تۆمار بوویت. کاتی بەدەست کردنی وەشانە تاقیکارییەکە بۆ تۆمارکەرە پێشوەختەکان نەزانراوە، هەر بۆیە ڕەنگە وەڵامدانەوەت لە ڕێگای ئیمەیڵەوە لە لایەن کۆمپانیاکەوە ماوەیەکی زۆر بخایەنێت.

تێبینی:

بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن سوود لە هەنگاوەکانی تایبەت بە iOS ببینن ئەگەر هەر کێشەیەک لە ئەپەکەدا بوونی هەبوو.

ڕاگەیاندنی یاری #Call_Of_Duty_Mobile بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی #ئەندرۆید و #ئای_ئۆ_ئێسبەرواری بەردەستکردنی یاریەکە دیاری نەکراوە.

Publiée par ‎Kitn.net تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی‎ sur Mardi 19 mars 2019

23 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424