هەواڵ
19, ئازار 2019
فەرمی: ڕاگەیاندنی یاری Call of Duty Mobile بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس

کۆمپانیای Activision ئەمڕۆ بە فەرمی یاری Call of Duty بۆ مۆبایلە زیرەکەکان ڕاگەیاند لە ژێر ناوی Call of Duty: Mobile، یاریەکە نەخشە و دۆخ و چەکە دڵخوازەکانی هەردوو زنجیرەی Modern Warfare و Black Ops لە خۆدەگرێت، هەروەها وەک لە ڤیدیۆی ڕاگەیاندنیدا دیارە یاریەکە خاوەنی گرافیکێکی بەرزە و پێدەچێت کۆمپانیای Activision گرنگییەکی باش بدات بەم یاریە لە کاتی بەردەستبوونی بە فەرمی.
لەگەڵ ئەمانەشدا لە کۆتایی ڤیدیۆکە چەند خولەکێکی تێدایە ئاماژە بە بوونی دۆخی زۆمبی لەگەڵ دۆخی باتڵ ڕۆیاڵ Blackout لە یاریەکەدا دەکات، هیوادارین یاریەکە لە ئاست چاوەڕوانی هەموواندا بێت ئەگەریش بەو شێوەیە بێت ئەوا بێگومان بەکارهێنەرێکی زۆر لە خۆی کۆدەکاتەوە ئەمەش بە دڵنیایەوە بە هۆی بەردەستبوونی دۆخی باتڵ ڕۆیاڵە لە یاریەکەدا.
بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاری Call of Duty: Mobile بن:-
https://www.facebook.com/kitn.net/videos/314319989226242/?t=26
گوێبیستی پۆدکاستی کەی ئای تی ئێن بن تیایدا باسمان لە چەند تەوەرەیەکی گرنگی ڕۆژ کردووە:-
https://www.facebook.com/kitn.net/videos/1163171167187367/?t=0
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.