شاومی

ڤیدیۆیەکی نوێی مۆبایلە چەماوەکەی شاومی بڵاوکرایەوە

دوومانگ لەمەوبەر لە ڤیدیۆیەکدا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شاومی نمونەی مۆبایلێکی چەماوەی خۆیانی پێشاندا، ئێستاش ڤیدیۆیەکی تری کورت لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی Weibo بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا مۆبایلێکی توانست بە چەمانەوەی شاومی دەردەکەوێت و لە هەردوو لاوە دەچەمێتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیی ئەمجارە لە دوای نمایشەکەی سامسۆنگ و هواوەی دێت.

لە ڕاستیدا، ئەمە پەیامێکی نوێیە لە شاومیەوە کە مۆبایلەکەی ئەوان تایبەتمەندە بە چەمانەوە لە هەردوو لاوە و جیاوازە لە هی گالەکسی فۆڵدی سامسۆنگ و مەیت ئێکسی هواوەی. هەروەکو دیارە مۆبایلەکەی شاومی لە دوو لاوە دەچەمێتەوە و هیچ ڕوونمایەک لە ناوەوە نییە بەڵکو ئەوەی هەیە هەر لەسەر ڕووپەڕەکەیەتی. لە دۆخێکدا مۆبایلە و لە دۆخێکی تریشدا تابلێتە. ئەمە هەرچەندە دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە لە دۆخی چەمانەوەدا پانتر دیارە و لەوانەیە بۆ ڕێژەیەکی زۆری بەکارهێنەران گونجاو نەبێت.

شایەنی باسە، شاومی تا ئەم خولەکە هیچ زانیاریەکی لەسەر کات و ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی و نرخی ئەم مۆبایلە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیانە و وردە زانیاری تر ئاماژەیە بۆ نزیکی نمایشکردنی لە لایەن شاومیەوە.

وەکو هەمیشە چاوتان لەسەر کەی ئای تی ئێن بێت بۆ زانیاری زیاتر.

سەرچاوە :

TechWD

28 ئازار، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1114