گووگڵ

بە فەرمی گووگڵ خزمەتگوزاری کورتکەرەوەی بەستەری گووگڵ (goo.gl) ـی بە یەکجاری وەستاند

لە کۆتاییەکانی ساڵی 2009 ـەدا کۆمپانیای گووگڵ خزمەتگوزاری کورتکەرەوەی بەستەری گووگڵ (Google URL Shortener) ـی ڕاگەیاند، لە سەرەتادا بۆ خزمەتگوزارییەکانی Google Toolbar و Feedburner بەکاردەهات و لە پاشان بۆ هەمووان بەردەستکرا. ڕەنگە بە دەگمەن یەکێک لە ئێمە خزمەتگوزارییەکەی بۆ کورتکردنەوەی بەستەرەکان بەکار نەهێنابێت، بەڵام خزمەتگوزارییەکە بە یەکجاری ماڵئاوایی لە بەکارهێنانی کرد و بۆ هەتاهەتایە لە کار خرا.

ساڵێک پێش ئێستا گووگڵ ڕایگەیاند لە ڕێکەوتی 30 ـی 3 ـی 2018 ـەوە پشتگیری لە خزمەتگوزاری کورتکەرەوەی بەستەری گووگڵ (Google URL Shortener) دەوەستێنن، هەروەها لە دوای ڕێکەوتی 13 ـی 4 ـی 2018 ـەوە خزمەتگوزارییەکە تەنها بۆ بەکارهێنەرە کۆنەکانی گووگڵ بەردەست دەبێت و بەکارهێنەرە نوێیەکانی گووگڵ ناتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکە وەربگرن، وە ڕێکەوتی 30 ـی 3 ـی 2019 ـیشی دیاریکرد بۆ کۆتایهێنان و ڕاوەستاندنی یەکجاری خزمەتگوزارییەکە. دواجار دوێنێ (30 ـی 3) گووگڵ بە یەکجاری خزمەتگوزارییەکەی وەستاند.

هۆکاری سەرەکی ڕاوەستاندنی خزمەتگوزارییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ساڵانێکی زۆرە و لە دوای بوونی مۆبایلەکان بە پڕبەکارهێنەرترین، پێویست بوون بە کورتکردنەوەی بەستەرەکان کەمتر و ناپێویستتر بوون لە چاو پێشووتردا. کۆمپانیاکە پێشنیار بۆ بەکارهێنەران دەکات لە جیاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری goo.gl، خزمەتگوزارییەکانی Bit.ly و Ow.ly بەکاربهێنن بۆ کورتکردنەوەی بەستەرەکانیان.

سەرچاوە :

Android Police

31 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424