کۆمپیوتەر
2, نیسان 2019
مایکرۆسۆفت Surface Book 2 ـی نوێی بە پڕۆسێسەری نەوەی هەشتەمی ئینتێڵەوە ئاشکراکرد

لە دوای نزیکەی 2 ساڵ لە بەردەستکردنی کۆمپیوتەری Surface Book 2 لە لایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە، کۆمپانیاکە کۆمپیوتەرەکەی بە دواین جۆری پڕۆسێسەری نەوەی هەشتەمی کۆمپانیای ئینتێڵەوە نوێکردەوە.
نوێکردنەوە بۆ جۆری قەبارە 13.5 ئینجی کۆمپیوتەرەکە کراوە. Surface Book 2 ـە نوێکراوەکە خاوەن پڕۆسێسەری نەوەی هەشتەمی Intel i5 ـە بە خێرایی 1.7 و 3.6 گێگا هێرتز، هەروەها ڕامێکە بە فراوانی 8 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی 256 گێگابایت.
نرخی جۆرە نوێیەکەی کۆمپیوتەری Surface Book 2 لە 1.499$ ـەوە دەستپێدەکات. کۆمپانیاکە لە ڕێکەوتی 14 ـی ئەم مانگە و لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە شاری نیو یۆرکی ئەمریکا کۆمپوتەرە نوێکراوەکە دەناسێنێت، وا بڕیارە هەر لە کۆنگرەکەدا مایکرۆسۆفت ڕێکەوتی بەردەستکردن و نرخی تەواوەتی کۆمپیوتەرە نوێکراوەکەی ئاشکرا بکات.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.