تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

گووگڵ بە یەکجاری تۆڕی کۆمەڵایەتی + Google ـی لەکارخست

لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا گووگڵ ڕێکەوتی لە کارخستنی تۆڕی کۆمەڵایەتی + Google ـی ئاشکرا کردبوو، کە ئەمڕۆ (2 ـی 4) بوو. گووگڵ کارەکەی بە ئەنجام گەیاند و ئەمڕۆ بۆ هەتاهەتایە تۆڕەکەی لەکارخست.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی لەکارخستنی تۆڕەکە لە ساڵی ڕابردوودا لە لایەن گووگڵەوە، کۆمپانیاکە هۆکاری داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی ڕوون کردەوە و ڕایگەیاند بە هۆی کەمی ژمارەی بەکارهێنەرەوە دایدەخەن. بەڵام لە ڕاستیدا، بەشێکی زۆری هۆکاری داخستنی تۆڕەکە لە لایەن گووگڵەوە، بە هۆی کەلێنێکەوە بوو کە ساڵی ڕابردوو ئاشکرابوو زانیارییە تایبەتییەکانی سەدان هەزار هەژماری تۆڕەکە هاککرابوو، گووگڵیش ئەم باسەی بە شاراوەیی شاردبووەوە.

لە ڕێکەوتی 28 ـی 6 ـی 2011 ـەدا کۆمپانیای گووگڵ تۆڕی کۆمەڵایەتی + Google ـی بۆ ڕکابەری فەیسبووک و تویتەر و هاوشێوەکانی ڕاگەیاند، بەڵام تۆڕەکە نەیتوانی ببێتە جێی ڕەزامەندی بەکارهێنەران. سەرئەنجام ئەمڕۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بە یەکجاری ماڵئاوایی لە بەکارهێنەرانی کرد و بۆ هەتاهەتایە وەستێندرا.

2 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424