گووگڵ

گووگڵ خزمەتگوزاری Google Currents ـی بۆ جێگرتنەوەی + Google ـی کۆچکردوو ڕاگەیاند

ئێستا تۆڕی کۆمەڵایەتی + Google بووە مێژوو. گووگڵ خزمەتگوزاری Google Currents ـی بۆ جێگرتنەوەی + Google ڕاگەیاند.

خزمەتگوزارییەکە لە ئێستادا لە حاڵەتی تاقیکاریدایە و یەکێکە لە ئەپەکانی G Suite. خزمەتگوزارییەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەکات گفتوگۆی پڕ واتا و تێکەڵبوون لەسەر ئاستی دامەزراوەکان ئەنجام بدەن، ڕێگە دەدات هەمووان لە ئاگاداریدا بمێننەوە و دەرفەت بە ڕابەر و خاوەن کارەکان دەدات پەیوەندی زیاتر ببەستن لەگەڵ فەرمانبەر و کارمەندەکانیان.

گووگڵ دەڵێت؛ بەکارهێنەران هەست بە نیشاندان و هەستێکی نوێ دەکەن لە کاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە لە چاو + Google ـدا. خزمەتگوزارییەکە خاوەن تاگەکان کەرەستەی پێویستە لە کاتی پۆستەکاندا، ئەمەش ئەزموونێکی زیاتر دەبەخشێت بە بەکارهێنەران.

ئەمە یەکەم وەشانی تاقیکاری خزمەتگوزارییەکە و لە ئێستادا تەنها بۆ بەکارهێنەرانی G Suite بەردەستە. هەروەها گووگڵ دەڵێت کۆمپانیاکان لە ئێستاوە دەتوانن داواکاری بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە پێشکەش بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، بڵاوکراوەکانی نێو + Google ڕاستەوخۆ دەگوازرێنەوە بۆ نێو Google Currents (تەنها بڵاوکراوەکانی G Suite دەگرێتەوە، دەربارەی بڵاوکراوە تایبەتیەکانی + Google هێشتا نادیارە).

لە ڕاستیدا، ئەمە دووەم جارە گووگڵ ناوی Currents بۆ خزمەتگوزارییەکانی بەکار بهێنێت. لە ساڵی 2011 ـەدا گووگڵ ناوەکەی بۆ خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە گۆڤارەکان بەکارهێنا، لە پاشان ناوی خزمەتگوزارییەکەی گۆڕی بۆ Newsstand و کردی بە بەشێک لە کۆگای Google Play.

سەرچاوە :

13 نیسان، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
821