ئەپڵ

ئەپڵ و گووگڵ ئەپی TikTok ـیان لە کۆگاکانی خۆیان لە هیندستان سڕییەوە بە هۆی داواکاری حکومەتی وڵاتەکەوە (نوێکراوە)

ئەپڵ و گووگڵ بە داواکارییەکی حکومەتی هیندستان ڕازی بوون، ئەمەش بووە سڕینەوەی ئەپی TikTok لە کۆگاکانی ئەپ ستۆر و گووگڵ پلەی لە وڵاتی هیندستان.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا حکومەتی هیندستان داوای لە کۆمپانیای ئەپڵ و گووگڵ کرد تاوەکو ئەپی TikTok لە کۆگاکانی خۆیان لە وڵاتەکە بسڕنەوە، دواجار هەردوو کۆمپانیاکە ڕازی بوون کە ئەپەکانیان لە کۆگای وڵاتەکەدا بسڕنەوە. هۆکاری داواکارییەکی حکومەتی هیندستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هاوڵاتیانی هیندستان ئەپەکە بە مەبەستی دیمەنی ئابڕووبەرانە و چەوساندنەوەی منداڵان بەکار دەهێنن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەپی TikTok زیاتر لە 230 ملیۆن جار دابەزێندراوە لە وڵاتی هیندستان. هەروەها لە کاردانەوەیەکی کۆمپانیای TikTok ـدا بۆ پێگەی The Verge کۆمپانیاکە ئاشکرای دەکات کە گەشبینن دەربارەی ڕۆیشتنی 120 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی مانگانەی ئەپەکەیان بە هۆی سڕینەوەی ئەپەکە لە کۆگاکانی ئەپ ستۆر و گووگڵ پلەی لە وڵاتی هیندستان، هەر چەندە ژمارەکە کەم نییە.

ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەپی TikTok دووچاری کێشە دەبێتەوە سەبارەت بە منداڵان. لە چەند مانگی ڕابردوودا لیژنەی بازرگانی فیدڕاڵی ئەمریکا کۆمپانیای TikTok و خاوەن ئەپی TikTok ـی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆکان بە بڕی 5.7 ملیۆن دۆلار سزا دا بە هۆی پێشێلکاری لە وەرگرتنی ڕەزامەندی دایکان و باوکانی منداڵانی خواروو 13 ساڵ.

پرسیار؛ پێت باشە ئەپی TikTok لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش قەدەغە بکرێت؟

نوێکراوە (2019/4/25): حکومەتی هیندستان قەدەغەکردنی لەسەر ئەپەکە لابرد و ئەپە گەڕایەوە نێو کۆگاکانی ئەپ ستۆر و گووگڵ پلەی لە هیندستان.

سەرچاوە :
17 نیسان، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840