تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

چیدیکە منداڵانی خواروو تەمەن 13 ساڵ ناتوانن ڤیدیۆ بڵاوە پێبکەن لە TikTok ـدا

لە ماوەی پێشوودا هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئەپی TikTok ڕەخنەی ئەوەیان هەبوو کە ڤیدیۆکانیان بە بێ هۆکار و بە بێ بەدەست گەیشتنی ئاگاداری سڕابوونەوە، کۆمپانیاکە هۆکاری سڕینەوەی ڤیدیۆکانی ئەو بەکارهێنەرانی ڕوونکردەوە.

لیژنەی بازرگانی فیدڕاڵی ئەمریکا کۆمپانیای TikTok و خاوەن ئەپی TikTok ـی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆکان بە بڕی 5.7 ملیۆن دۆلار سزا دا بە هۆی پێشێلکاری لە وەرگرتنی ڕەزامەندی دایکان و باوکانی منداڵانی خواروو 13 ساڵ. هەروەها کۆمپانیاکە ڕەزامەندی نیشاندا لە پێدانی بڕە پارەکە کە وەکو سزا لەسەری سەپێندرابوو.

لەمەودا چیدیکە ڕێگە بەو منداڵانە نادرێت بۆ ئەنجامدانی درووستکردنی هەژمار، بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ، نامە ناردن و لێدوان کردن بۆ ڤیدیۆکان لە نێو ئەپی TikTok ـدا کە تەمەنیان لە 13 کەمترە، تەنها توانای سەیرکردنی ڤیدیۆکانی نێو ئەپەکەیان دەبێت. هەروەها کۆمپانیاکە دەست دەکات بە سڕینەوەی ڤیدیۆی ئەو منداڵانەی کە وا دەردەکەون تەمەنیان لە خوار 13 ساڵەوە بێت و پڕۆسەکە بۆ ڤیدیۆیەکانی داهاتوو و ئەو هەژمارانەی کە ڕێکەوتی لە دایکبوونیان ساختەیە بەردەوامی دەبێت.

کۆمپانیاکە ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە دووچاری کێشەی سڕینەوەی ڤیدیۆکانیان بوونەتەوە/دەبن بە هۆی سزا نوێیەکەوە و تەمەنیان لە خوار 13 ساڵدا نییە، پەیوەندی بکەن بە بەشی Report a Problem ـی ئەپەکە بە ناردنی وێنەیەک لە ناسنامەکەیان بە مەبەستی چاککردنی کێشەکە بۆیان و سەلماندنی تەمەنی ڕاستەقینەیان.

بۆچوونت چییە لەسەر یاسا نوێیەکەی ئەپەکە؟ لێدوان لە خوارەوە بە جێ بهێڵە.

سەرچاوە :

28 شوبات، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
586