هەواڵ

نێتفلێکس ژمارەی پێوانەیی لە ژمارەی بەژداربووەکانیدا تۆمارکرد و ئێستا خاوەنی 148 ملیۆن بەژداربووە

وا دیارە زۆربوونی خزمەتگوزاریە ڤیدیۆییەکان کار لەسەر کەمبوونەوەی ژمارەی بەژداربووانی تۆڕی نێتفلێکس ناکات و تا دێت ژمارەی بەژداربووانی تۆڕەکە ڕوو لە زیاد بوون دەکات. ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ژمارەیەکی نوێی تۆمارکرد و ئێستا خاوەنی زیاتر لە 148 ملیۆن بەکارهێنەری ڕاستەقینەیە.

لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 9.6 ملیۆن بەژداربوونی نوێ زیادیان کردووە بۆ تۆڕی نێتفلێکس، لەم ژمارەیە 1.74 ملیۆنیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان. بەمەش، ئێستا تۆڕەکە خاوەنی 148.8 ملیۆن بەژداربووی ڕاستەقینەیە و لەم ژمارەیەش 60.2 ملیۆن بەژداربوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان.

هاوکات داهاتی کۆمپانیاکە بە ڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە. لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا داهاتی کۆمپانیاکە لە 290 ملیۆن دۆلارەوە بەرز بووەتەوە بۆ 344 ملیۆن دۆلار. ڕێژەی بەرزبوونەوەی داهاتی کۆمپانیاکە 22% ـە و بووەتە 4.52 ملیار دۆلار. پێشبینی دەکرێت ئەم داهاتە ڕوو لە هەڵکشانی زیاتر بکات و لە چارەکی داهاتووی ئەمساڵدا 5 ملیۆن بەژداربووی دیکە بۆ تۆڕەکە زیاد ببن.

هەروەها کۆمپانیاکە دەڵێت:

لەو بڕوایەداین بەرزبوونەوەی داهاتمان بە شێوەیەکی بەردەوام زیاد بکات و خزمەتگوزارییەکەمان باشتر ببێت. وە بەژداربووانیشمان بەردەوام ببن لە دیدەنی کردن.

زیادبوونی ژمارەی بەژداربووان و داهاتی تۆڕەکە بە شێوەیەک چاوەڕوان نەکراو بوو کە تەنانەت پێشبینی دەکرا لە مانگی 4 تاوەکو مانگی 6 ژمارەی بەژداربووانی تۆڕەکە ڕوو لە کەمبوونەوە بکات بە هۆی ڕاگەیاندنی خزمەتگوزارییە ڤیدیۆییە نوێیەکانی + Apple TV و + Disney ـەوە.

17 نیسان، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
930