ئەپڵ
25, ئازار 2019
ئەپڵ خزمەتگوزاری + Apple TV ـی تایبەت بە فیلم و دراما و پڕۆگرامە تەلەفزیۆنییەکان ڕاگەیاند

لە دوای زنجیرەیەک لە پڕوپاگەندە، لە کۆتاییدا و لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی + Apple TV ـی تایبەت بە فیلم و دراما و پڕۆگرامە تەلەفزیۆنییەکان ڕاگەیاند.
خزمەتگوزارییەکە تایبەتە بە فیلم و دراما و پڕۆگرامە تەلەفزیۆنییە بەرهەمهێنراوەکانی ئەپڵ. لە پێشوودا، ئەپڵ زنجیرە ڤیدیۆی Carpool Karaoke ـی بەرهەم هێنابوو. کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لەسەر بەرهەمهێنانی زنجیرە ڤیدیۆ و پڕۆگرامە تەلەفزیۆنییەکان.
لە سەرەتادا خاوەن چەند پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی دەبێت بە بەژداربوونی چەندان پێشکەشکاری بەناوبانگ.
https://youtu.be/RrdbT4hpwBk
لە نێو خزمەتگوزارییەکەدا هیچ ڕێکلامێک بوونی نییە. نرخی بەژداربوونی خزمەتگوزارییەکە نادیارە، بەڵام کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە لە کۆتایی ئەمساڵدا لە 100 وڵاتی جیهاندا بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.