سامسۆنگ
18, نیسان 2019
سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A60 بە چاڵی ڕوونما و Galaxy M40sـی بە سێ کامێراوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ لە میانەی فراوانکردنی مۆبایلەکانی زنجیرەی گالەکسی ئەی هەستا بە ڕاگەیاندنی هەردوو مۆبایلی Galaxy A60 و Galaxy M40s، ئەمەش پاش ئەوە دێت لە هەفتەی ڕابردوودا مۆبایلی Galaxy A80ـی بە کامێرایەکی سووڕاوەوە نمایشکرد، سەبارەت بە مۆبایلی Galaxy A60 ئەوا دیزاینەکەی هاوشێوەی مۆبایلی Galaxy A8sـە و خاوەنی چاڵێکە لە ڕوونما کە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە، لە بارەی Galaxy A40sـیشەوە ئەوا لە ڕووی دیزاین و تایبەتمەندییەوە بە هەمان شێوەی مۆبایلی Galaxy M30ـە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی Galaxy A60:-
- ڕوونما: لە جۆری LCD Infinity-O و بە قەبارەی 6.3 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19.5:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 675
- پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 612
- ڕام: 6 گێگابایت
- بیرگە: 128 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 512 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0
- کامێرای پێشەوە: 32 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 32+8+5 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 4500 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 25 وات
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- دەرچە: Type-C
- نرخ: 300 دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی Galaxy A40s:-
- ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED Infinity-U و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی +FullHD
- پڕۆسێسەر: Exynos 7904
- ڕام: 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0
- کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 13+5+5 مێگاپێکسڵ
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوە جێگیرکراوە
- توانستی پاتری: 5000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 15 وات
- نرخ: 225$ دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.