10
هەواڵ 19, نیسان 2019

فەرمی: ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاری Mortal Kombat 11

ستۆدیۆی Nether Realm ڕۆژی ڕابردوو ڤیدیۆیەکی ناوازەی ڕاگەیاندنی یاری Mortal Kombat 11ـی بڵاوکردەوە و بێگومان تۆش بە بینینی ڤیدیۆی ڕاگەیاندنەکە ئارەزووی یاریەکە دەکەیت، لە ڤیدیۆکەدا زیاتر جەخت لە چیرۆکی یاریەکە دەکات لەگەڵ ئەو کەسایەتیانەی لە نێو یاریەکەدا بوونیان دەبێت، بەڵام گرنگترین شت لێرەدا شایەنی ئاماژە پێدانە بەکارهێنانی مۆسیقای سەرەکی زنجیرەی یاریەکەیە لەسەر ڤیدیۆکە، ئەمەش بێگومان تێبینی دەکەیت ئەگەر بینەری ڤیدیۆکە ببیت.

یاری Mortal Kombat 11 بە فەرمی لە کۆگای ستیم بۆ کۆمپیوتەر و بێگومان بەردەستیش دەبێت لەسەر هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن لە بەرواری 23/4/2019ـدا و پێداویستیەکانی کارپێکردنی یاریەکەش بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

پێداویستیەکانی کارپێکردن:-

  • OS: 64-bit Windows 7 / Windows 10
  • Processor: Intel Core i5-750, 2.66 GHz / AMD Phenom II X4 965, 3.4 GHz or AMD Ryzen™ 3 1200, 3.1 GHz
  • Memory: 8 GB RAM
  • Graphics: NVIDIA® GeForce™ GTX 670 or NVIDIA® GeForce™ GTX 1050 / AMD® Radeon™ HD 7950 or AMD® Radeon™ R9 270
  • DirectX: Version 11

ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاری Mortal Kombat 11:-

تاگەکان Mortal Kombat 11
بۆچونی تۆ