ئەپڵ

ڕەنگە ئەپڵ خزمەتگوزاری NFC ـی نێو ئایفۆنەکان بە سوودتر بکات

لە ساڵی 2014 ـەدا و لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئایفۆن 6 ـدا، ئەپڵ خزمەتگوزاری NFC ـی ڕاگەیاند کە تایبەتە بە خوێندنەوەی ئەو کارتانەی لە جۆری NFC ـن (وەکو کارتە بانکییەکان). ئەپڵ دەیەوێت ئەم خزمەتگوزارییە بە سوودتر بکات.

ڕاپۆرتێکی پێگەی 9to5Mac ئاشکرای دەکات کە ئەپڵ لە پلانیدایە لە کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەران (WWDC) ـی چەند مانگی داهاتوودا، ڕێگە بە گەشەپێدەران بدات تاوەکو بژاردەکانی خوێندنەوەی تاگەکانی NFC لە جۆری ISO 7816 و FeliCa و MiFare بۆ ئەپەکانیان بەکاربهێنن. ڕەنگە بە زیادکردنی ئەم بژاردانە بۆ NFC، بتوانیت لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرگای ماڵەکەت، ئۆفیسەکەت یاخود کۆمپانیاکەت و چەندان شتی دیکە لە ڕێگای ئایفۆنەکەتەوە بکەیتەوە.

چاوەڕوانی گەلێک گۆڕانکاری نەرمەکاڵایی زیاترین تاوەکو ئەپڵ لە کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەران (WWDC) ـی چەند مانگی داهاتوودا ڕایان بگەیەنێت. کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەران WWDC 19 لە ڕێکەوتی 3 ـی مانگی 6 ـدا لە هۆڵی McEnery ـی شاری سان خۆسێی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. بێگومان ئەوکات کەی ئای تی ئێن لەگەڵتان دەبێت بە گواستنەوەی کۆنگرەکە بە زمانی کوردی و هەبوونی بابەتی پەیوەندیدار لە دوای تەواوبوونی کۆنگرەکەدا.

23 نیسان، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
517