کۆمپیوتەر
25, نیسان 2019
کۆمپانیای Acer لاپتۆپەکانی بە دواین نەوەی ڕەقەکاڵاکانی Intel و NVIDIA نوێ دەکاتەوە

2 ڕۆژ پێش ئێستا کۆمپانیای Intel نەوەی نۆیەمی لە پڕۆسێسەری زنجیرەی H بە خێرایی زۆر بەرزەوە بۆ لاپتۆپەکان ڕاگەیاند. دوا بە دوای ئەم ڕاگەیاندنە، کۆمپانیای Acer ڕایگەیاند کە دواین لاپتۆپەکانی بە پڕۆسێسەری نەوەی نۆیەمی Intel و دواین گرافیک کارتی NVIDIA نوێ دەکاتەوە.
ئەو لاپتۆپانەی کە کۆمپانیاکە نوێیان دەکاتەوە لە مانگی ڕابردوودا ڕاگەیەندراون و بریتین لە جۆرەکانی Predator Helios 300 و Nitro 7 و Nitro 5 و Aspire 7. خاوەن گرافیک کارتی Nivida GeForce GTX 1660Ti یان 1650 دەبن. هەروەها خاوەن پڕۆسێسەری نەوەی نۆیەمی Intel Core i7-9750H دەبن. بە پێی وتەی کۆمپانیای Nivida، گرافیک کارتە نوێیەکەیان (GTX 1660Ti) بە ڕێژەی 50% خێراترە لە نەوەی پێش خۆی کە GTX 1060 بوو و 4 جاریش لە گرافیک کارتی GTX 960M خێراترە. وە پڕۆسێسەری نەوەی نۆیەمی Intel Core i7-9750H ـیش خێرایی دەگاتە 5 گێگاهێرتز.
پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکانی ASUS و Lenovo و Dell و Razer و MSI ـیش هاوشێوەی Acer دواین جۆری لاپتۆپەکانیان بە دواین نەوەی ڕەقەکاڵاکانی Intel یاخود NVIDIA نوێ بکەنەوە.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.