کۆمپیوتەر
24, نیسان 2019
کۆمپانیای Intel نەوەی نۆیەمی لە پڕۆسێسەری زنجیرەی H بۆ لاپتۆپەکان ڕاگەیاند؛ خێراییان 5 گێگا هێرتزە

دوێنێ (23 ـی 4) کۆمپانیای Intel نەوەی نۆیەمی لە پڕۆسێسەری زنجیرەی H بە خێرایی زیاتر و پەیوەندیکاری باشترەوە ڕاگەیاند.
نەوە نوێیەکە بەردەستە بۆ پڕۆسێسەرەکانی زنجیرەی H لە جۆری Core i5 و i7 و i9. ئەوەی جێی باسکردنە نەوەی نۆیەکی پڕۆسێسەری Core i9 ـە، نەوە نوێیەکەی پڕۆسێسەرەکە لە ژێر ناوی 9-9980HK ـە. توانای ڕاکێشانی وزەی هەیە بە توانای 45 وات. بە بەراورد بە 15 واتەکان، تەنکترە و کێشی سووکترە. ئەوەی جێی ئاماژەدانە، خێراییەکەیەتی. کە توانای خێرایی تاوەکو 5 گێگاهێرتزە. ئەم خێراییە لە پێشووتردا لە پڕۆسێسەری هیچ لاپتۆپێکدا بەکار نەهاتووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، پڕۆسێسەرە نوێیەکان خاوەن بیرگەی cache ـن بە فراوانی 16 مێگابایت و قەبارەیان 14 نانۆمەترن، هەروەها پشتگیری لە نەوەی شەشەمی ڕایەڵەی Wi-Fi دەکەن تاوەکو خێرایی 2.4 گێگابایت لە چرکەیەکدا. Intel دەڵێت پڕۆسێسەرە نوێیەکان بە ڕێژەی 54% خێراترن بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ 4K ـییەکان و بە ڕێژەی 56% ـیش باشترن لە کارپێکردنی یارییەکان بە بەراورد بە کۆمپیوتەرە 3 ساڵییەکان.
نەوە نوێیەکەی پڕۆسێسەرەکان لە ئێستاوە بەردەستن بۆ لاپتۆپەکانی جۆری Acer و Asus و Dell و HP و Razer و Lenovo و MSI
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.