سۆنی
26, نیسان 2019
کۆمپانیای Sony دڵنیایی دا کە لە ئەمساڵدا PlayStation 5 نابینین

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای Sony لە ڕێگای Mark Cerny ئەندازیاری سیستەم لە کۆمپانیاکە چەند تایبەتمەندییەکی دەربارەی نەوەی داهاتووی سەکۆی PlayStation بە ناوی PlayStation 5 ڕاگەیاند. ئەمڕۆ کۆمپانیاکە دڵنیایی دا کە PlayStation 5 لە ئەمساڵدا بەردەست ناکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Wall Street Journal، کە لە تویتەر ئاشکرا کراوە. کۆمپانیای Sony لە سەکۆی پرسیار و وەڵامدا وەڵامی پرسیارێک دەداتەوە کە تایبەتە بە بەردەستکردنی PlayStation 5. لە وەڵامدا دەڵێت:
سەکۆی PlayStation 5 تاوەکو 12 مانگی داهاتوو بەردەست ناکرێت.
وەڵامی کۆمپانیاکە بە ڕوونی ئاشکرای دەکات کە ئەمساڵ بە هیچ شێوەیەک PlayStation 5 نابینین و سەکۆیەکە لە هاوینی ساڵی داهاتوو و لە کۆنگرەی E3 ـدا بەردەست دەکرێت.
پێشووتر کۆمپانیای Sony وردەکاری تایبەتمەندییەکانی PlayStation 5 ـی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە پلەیستەیشنە نوێیەکە پشتگیری لە گرافیکی 8K دەکات، خاوەن دەنگی 3 دووری و بیرگەی SSD و زیاتر دەبێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.